مــافی کارکردن و کرێکار لە نێوان شەریعەت و یــاسـادا
( کرێکار ئەوکەسەيه ژیانی ئەمڕۆى دەفرۆشێت بۆکڕینی نانی سبەی)
لە ( شەریعەتی ئیسلامیدا ) ئازادی کارکردن و رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ کارکردن مافێکی سەرەکی مرۆڤە و دەستەبەر کراوە لە دەقەکانی قورئان و فەرمودەدا ، وەک نمونە هەندێک باس دەکەین
ئایەتی ” و قل اعملوا فسیری اللە علمکم و رسولە والمؤمنين “
واتە کاربکەن خودا و پەیامبەرەکەی و ئیمانداران کارەکەتان دەبینن…. ئەم دەقە نەک مافی کارکردنی تیدايه ، بگرە کردویەتی بە (واجب ) بە سیغەی ئەمر (اعملوا) هاتووە، بە پێی دەقەکە کارنەکردن دەبێتە تاوان!
وە هەروەها ئايەتى ” فإذا قضيت الصلاة فانتشيروا في الارض و ابتغوا من فضل الله “
واتە ئەگەر نوێژی هەینی تەواو بوو بڵاوەی لێبکەن و بە زەویدا و لە فەزڵی خودا داوا بکەن.
وە ئایەتی ” فامشوا فی مناکبها و کلوا من رزقە ”
واتە خوای گەورە زەوی ملکەچ کردووە، بگەڕێن بە گۆشە و کەنارەکانیدا…
وە فەرمودەی ( هیچ کەسێ خواردنێکی نەخواردووە باشتربێت لە خواردنی رەنجی خۆی )
پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت لە فەرمودەیەکی مەشهوردا دەفەرموێت ( ئەگەر یەکێک لە ئێوە گوریس هەڵبگرێت و بچێت بۆ سەرشاخ بارەدار بهێنێت بە کۆڵی خۆی و بیفرۆشێت و ڕووی خۆی پێ سپی بکات لە بەردەم خودادا باشترە لەوەی سواڵ (دەرۆزە) لەمولەو بکات، سا ئەوان شتێکی بدەنێ یان نا !
وە ئەو فەرمودەی کە پێغەمبەر دەستی قڵیشاوی کرێکاری ماچکردووه، وە فەرمویەتى کرێکانیان بدەنێ پێش وشکبونەوەى عارەقی ناوچاویان!
ئەو کۆمەڵە دەقە چەند مافێکی گرنگی لێدەردەهێنرێت.
۱ـ کارکردن ئەرکو فەرمانە
۲ـ کارکردن جۆرێکە لە عیبادات
۳ـ کاکردن پیرۆزترە لە دەستپانکردنەوه
٤ـ پێویستە دەسەڵات مافی کارکردن و ئازادی کار و دەرفەتی کار و کرێی گونجاو برەخسێنێ.
۵ـ چاک کارکردن و هەستکردن بە مەسولیەت.
٦ـ ڕێزگرتنی کرێکار
سەرجەمى پێغەمبەران لە پاڵ گەیاندنی پەیامەکەیان سەرمەشق بوونە لە کاکردن و لە بەری رەنجی دەستی خۆیان خواردووە.
لە ( یــاسـا ) دا ، وەکو لە سەرەتای دەقی ماددە (۳)ی یاسای کاردا هاتووە (کارکردن ئەرکێکی موقەدەسە) بەڵام بیرۆکەی ڕێکخستنی ماف و ئەرکەکانی کرێکاران لە چوارچێوەی یاسادا دەبێ بوترێ کە شتێکی تازەیە و لە سەدەی بیستەوە سەری هەڵداوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دیارترینیان جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی ساڵی ۱۹٤۸ ە ، لە مادەی ۲۳ دا هاتووە
هەموو کەسێک مافی کاکردن و ئازادی هەڵبژاردنی کاری هەیە وە حەقی ئەوەی هەیە بپارێزرێت لە بێکاری، وە مافی ئەوەی هەیە یەکسانی ڕەچاو بکرێت لە دانی کرێ بە کرێکار لە بەرامبەر ئەو کارەی کە کردویەتی، وە کرێکار مافی ئەوەشی هەیە کرێیەکی شیاو وەربگرێ بۆ ژیاندنی خۆی و خێزانی، وە لەگەڵ ئەوەدا کەرامەتی پارێزراو بێت!
وە مافی ئەوەی هەیە بچێتە ناو رێکخراوەکانەوە بۆ ئەوەی ماف و بەرژەوەندیەکانی پارێزراو بن.
ئەوەی پەیوەستە بە عێراقەوه
چەندین قەرار و ياسا و ئەنظيمه و تعلیمات دەرچووە کە ماف و ئەرکی کرێکاری رێکخستووە، لەوانەی كه هەڵوەشاونەتەوە، وەکو
یەکەم/ یاسای کاری رەقەﻢ (151) ساڵی 1970
دووەم/ بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (ﻗﺮارات ﻣﺠﻠﺲ ﻗﻴﺎدة اﻟﺜﻮرة) لەوانە :-
أ – ﻗﺮار رﻗﻢ 91 ساڵی 1977
ب – ﻗﺮار رﻗﻢ 1847 ساڵی 1979
ج – ﻗﺮار رﻗﻢ 1306 ساڵی 1980
د – ﻗﺮار رﻗﻢ 1774 ساڵی 1980
هـ ﻗﺮار رﻗﻢ 1316 ساڵی 1980
و – ﻗﺮار رﻗﻢ 209 ساڵی 1982
ز – ﻗﺮار ررﻗﻢ 252 ساڵی 1982
ح – ﻗﺮار رﻗﻢ 1313 ساڵی 1982
ط – ﻗﺮار رﻗﻢ 680 ساڵی 1986
سێیەم/ هەڵوەشاندنەوەی (اﻻﻧﻈﻤﺔ) لەوانە :-
أ – ﻧﻈﺎم ﺗﺸﻐﻴﻞ وﺗﻨﻈﻴﻢ ﻋﻤﻞ اﻟﻨﺴﺎء رﻗﻢ (36)ساڵی 1972
ب – ﻧﻈﺎم ﺗﺸﻐﻴﻞ وﺗﻨﻈﻴﻢ ﻋﻤﻞ اﻻﺣﺪاث رﻗﻢ (37) ساڵی 1972
ج – ﻧﻈﺎم ﻣﻤﺎرﺳﺔ ﻏﻴﺮ اﻟﻌﺮاﻗﻴﻴﻦ اﻟﻌﻤﻞ واﻟﻤﻬﻦ ﻓﻲ اﻟﻌﺮاق رﻗﻢ(30)ساڵی 1973
د – ﻧﻈﺎم ﻣﻜﺎﻓﺎة واﻧﻀﺒﺎط اﻟﻌﻤﺎل رﻗﻢ (19) ساڵی 1976
هـ – ﻧﻈﻢ ﺗﻔﺘﻴﺶ اﻟﻌﻤﻞ رﻗﻢ ( 2) ساڵی 1987
ئەو یاسایەی کە ئێستا بەرکارە (نافذة)
یاسای کاری ژمارە 71 ی ساڵی 19877 (هەمواری دووەم)ە ، یاساکە ماف و ئەرکی کرێکاران ڕێکدەخات . هەر لە کاتەکانی کارکردن و جۆری کار و مۆڵەت و دابینکردنی سیستمی تەندروستی و پشوو ….هتد
لە قانونەکەدا هاتووە ( ئامانجی یاساکە دابینکردنی کارە لە پێناو بيناكردنی ئابورییەکی نیشتمانی باشو، لە زمنیدا خۆشگوزەرانی و باشترکردنی بارودۆخو ژیانى کرێکاران !
له هەرێمی کوردستانيشدا
یاسای ژمارە (٤) ی ساڵی ۲٠۱۲ مان هەیە
ياساى ( هەموارکردنی پیادەکردنی یاسای خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی کرێکاران ژمارە (۳۹۹) ساڵی ۱۹۷۱ ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق)
كه له هۆی دەرچونی (اسباب موجبە)كةيدا هاتووه ” بە ئامانجی هاوشان ڕۆشتن لەگەل شتانی نوێ باو و گۆڕانکارییەکان لە بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان عیراقدا و
پشتیوانی کردن لە کرێکاران بە بەرز کردنەوەی ئاستی گوزەران و کۆمەڵایەتییان و لە کەرتەکانی تایبەت و تێکەڵ و هەرەوەزیدا ماف و دەستکەوتی زیاتریان بۆ دەستەبەر بکرێت تا کاتی دەرکردنی یاسایەکی تەواو بۆ بیمەی کۆمەڵایەتی تایبەت بە هەرێم.”!
جەژنی کرێکاران (یەکی ئایار ) پیرۆز بێت لە گشت کرێکاران و لەوانەشی تاقە یەک ڕۆژ کرێکاریان کردووە!
له کۆتایدا ئەگەر داوای یارمەتی لە کارڵ مارکس بکەم و قسە بەناوبانگەکەی بۆ خۆم بدزم ئەڵێم (کرێکاران یەکگرن!) هێزی زیاترتان لە یەکگرتنتاندایە، ئازا بن شۆڕشێکی تری وەک شۆڕشەکەی شیکاگۆی ۱۸۸٦ دوبارە بکەنەوە.!
پارێزەر : گـــۆران سڵیمان ✏
_____
سەرچاوەکان
۱ـ قورئان.
۲ـ فەرمودە.
۳ـ خوێندنەوەیەک بۆ مافی مرۆڤ، بەکر حەمە سدیق ۲٠٠۲.
٤ـ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ۱۹٤۸.
۵ـ یاسای کاری عێراقی ژمارە ۷۱ ی ساڵی ۱۹۸۷.
٦ـ یاسای خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی ژمارە (٤) ی ساڵی ۲٠۱۲۲
.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: