نەوشیروان مستەفا بۆ دەمیرتاش, سەرکردەی خۆمان بوایە بە سکە خشە دەچو تائەنقەرە
سایتی زانکۆلاین
مەجید ساڵح
بوونی ئیرادەی بەهێزو کەسایەتی خۆراگر بەلای کاک نەوشیروانەوە زۆر گرنگ بوو، زۆر رقی لە کەسایەتیەک دەبووەوە کە بکڕوزێتەوە. هەمیشە دەیوت ئینسانی کورد زۆر خراپ ئیرادەی تێک شکاوە و دەبێ کار بۆ دروستکردنی ئینسانی خاوەن ئیرادە بکەین، نمونەی نازناوی شاعیرەکانی کوردی دەهێنایەوە کە چۆن ناوەکانیان (مەحوی و ناڵی، زامدار و خەمبار و پەشێو…) ..
یەکێک لەو گەنجانەی کە کاک نەوشیروان پێی موعجیب بوو، سەلاحەدین دیمرتاش بوو. لە ئەودا کوردێکی خاوەن ئیرادەی دەبینی.. دوای هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی ٢٠١٥ کە تێدا هەدەپە ٨٠ کورسی هێنا، ئەردۆغان و حزبەکەی لە دۆخێکی خراپدا دەژیان و ئەوەی چاوەڕوانیان نەدەکرا روویدا، بۆیە ئەردۆغان داوای لە دیمرتاش کرد کە سەردانی بکات، بەڵام دیمرتاش ئامادە نەبوو. ئێمە دانشتبووین سەیری تیڤیمان دەکرد، لە ناکاو هەواڵێکی بە پەلە دابەزی و تێدا هاتبوو: (دیمرتاش ئامادە نییە سەردانی ئەردۆغان بکات).. کاک نەوشیروان روویکردە ئامادەبووان و وتی: ئەوە ئەگەر سەرکردەیەکی دیکەی کورد بوایە ئێستا بە سکەخشە تا ئەنقەرە دەچوو، ئەو گەنجە ئیرادەیەکی بەهێزی تیایە. تەنانەت وتی دیارە رەگێکی دیکەی تیایە ئەگینا ئینسانی وا لە کوردستان کەمە..
گۆڕانخوازان دەبێ بزانن خەباتی داهاتوویان سەخترە و کەسی وەک دیمرتاشی دەوێ، لە دوای ئەنفالەکان کاک نەوشیروان بەراشکاوی بە پێشمەرگەکانی وت، ژیانی لەمەولامان سەختە کێ بەرگە ناگرێ بەجێمان بێڵێت و کێ ئامادەی قەبوڵ کردنی سەختیەکانە با بمێنێت..بە دڵنیاییەوە گۆڕانخوازان لە تاقیکردنەوە دەرچوون و وەک چۆن لە شاخ سەدان پێشمەرگەی لە گەڵدا مایەوە، لە تەواوکردنی رێبازەکەیدا هەزاران هەزار درێژە پێدەری کاروانەکەی دەبن.
ليست هناك تعليقات: