بەپەلە، پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسای دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی پەسەندکرد
پرۆژە یاسای دامەزراندنی ٣ یەکەمەکانی بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکان پەسەندکرا
دوای ئەوەی پێش دوو مانگ (پەرلەمانتاری کورد د.فەرهاد قادر ) و هاوپیشەکەی (د. علي الشكري) لە لیژنەی خوێندنی باڵا پرۆژە بڕیارێکیان گەڵاڵە کرد سەبارەت بە رەخساندنی هەلی (دامەزراندن و درێژەدان بە خوێندن) بۆ (سێ یەکەمی) سەرجەم بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و پاش رەزامەندی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمان و ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ یاساکە ، ئەمڕۆ یاساکە بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کرا ،دیارترین مادەکانی یاساکە ئەمانەن :
۱ـ هەموو زانکۆو پەیمانگاکان پابەندن ئەبن بە دامەزراندنی سێ یەکەمی بەشەکانیان.
۲ـ ئەگەر زانکۆ یا پەیمانگاکە بە نوسراوی فەرمیی رایگەیاند کە پێویستی بە راژەی یەکەمەکان نییە ، وەزارەت و دەستەکان پابەند ئەبن بە دامەزراندنیان بەپێی پسپۆڕییان .۳ـ دوای دوو ساڵ لە خزمەتکردن سێ یەکەمی بەشەکانی زانکۆ لە خوێندنی باڵای ماستەر وەردەگیرێن و سێ یەکەمی بەشەکانی پەیمانگاش لەخوێندنی زانکۆ وەردەگیرێن.
٤ـ ماوەی کارکردن بە گرێبەست یا کرێی رۆژانە بۆ سێ یەکەمەکان بە خزمەت ئەژمار ئەکرێت.

تێبینی : دامەزراندنی سێ یەکەمی بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و رەخساندنی هەلی زیاتری خوێندن بۆیان ، ئەرک ودەسەلاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، هیوادارم هەنگاوی جدی بۆ بنێن .
لەواڵی پەرلەمانتار د.فەرهاد قادر وەرگیراوە
نووسراوه لهلایهن
zankoline
بەپەلە، پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسای دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی پەسەندکرد
Reviewed by Unknown
on
6:41:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: