Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هه‌واڵێكی‌ بەپەلە بۆ خوێندكارانی‌ پۆلی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌

بۆردی فشاری په‌روه‌رده‌یی داوای داخڵبونی‌ گشتی بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یاداشته‌كه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین”

ئه‌مڕۆ 25ی ئایاری‌ 2017 بۆردی فشاری په‌روه‌رده‌یی یاداشتێكی ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان كردو له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.

هاژه‌ سالار سه‌رۆكی بۆردی فشاری په‌روه‌رده‌یی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “پێویسته‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌رێم له‌ڕوی دارایی و ئابوری و سیاسیی و شه‌ڕی دژ به‌داعش و دواكه‌وتنی پڕۆسه‌ی خوێندن به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه‌ خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی ئه‌ركی سه‌رشانیان گرانتربوو، بۆیه‌ له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌به‌رپرسیارێتی داوای داخڵكردنی گشتیان بۆ ده‌كه‌ین”.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ده‌وترێت تواناو ئاستی‌ خوێندكاران له‌ئاستی‌ پێویستدا نییه‌، هاژه‌ وتی‌:”ئاستی زانستی له‌تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك به‌ر له‌داخڵبون”.

لای خۆیشیه‌وه‌ سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، “یاداشت و داواكارییه‌كانمان وه‌رگرتوه‌ له‌ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانه‌وه‌، دواتر ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت و ئه‌وانیش ئاراسته‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای ده‌كات، هیوادارین له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و لیژنه‌كه‌وه‌ دیراسه‌یه‌كی جدی بۆ بكرێت”.

Shvan hewa

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

هه‌واڵێكی‌ بەپەلە بۆ خوێندكارانی‌ پۆلی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌ Reviewed by Unknown on 2:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: