ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی12 ی زانستی نمرەی پێویست لە 50 گۆڕا بــۆ 70 ئاگاداربە/بڵاوی بکەرەوە
لە سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران و بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیرانی خوێندنى باڵا و پەروەردە و پلاندانان و سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان کۆبوونەوەیەک لەبارەى ئەژمارکردنی نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى بۆ پۆلى ١٢ى ئامادەیى بەڕێوەچوو.
ئاماژەى بەوەش کرد، یەکێتیى مامۆستایان لەو کۆبوونەوەیەدا ٣ پێشنیازى بۆ چارەسەرکردنى کێشە لە ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردی و عەرەبى بۆ خوێندکارانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى خستووەتەڕوو و پێشنیازەکانیش بریتى بوون لە:
یەکەم: ئەو بریارە ئەمساڵ دوابخرێت.
دووەم: وانەکانى کوردى و عەرەبی و وانەکانى تریش بە شێوەى وەحدات و بەپێى تایبەتمەندیى کۆلێژەکان بن.
سێیەم: سەقفى دەرچوونى کوردى و عەرەبى لە نمرەی٥٠ بۆ ٧٠ بەرز بکرێتەوە.
بەپێى قسەکانى عەتا ئەحمەد بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، لەو کۆبوونەویەدا پێشنیازى سێیەمى یەکێتیى مامۆستایان قبوڵ کرا بەوەى کە نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى بۆ خوێندکارانى ١٢ى ئامادەیى و دەرچوان بۆ کۆلێژەکانى پزیشکى و ئەندازیارى و زانست لە نمرەى ٥٠ بۆ نمرەى ٧٠ بەرزبکرێتەوە و بەو شێوەیە بۆ خوێندکاران ئەژمار بکرێت.
،
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: