وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی تاقیکردنەوەی وەزاری دەدات
وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی زیادکردنی ژمارەی وانە کەوتووەکانی خوێندکارانی پۆلی 12 بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان لە سێ وانەوە بۆ چوار وانە، رەتدەکاتەوەو بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش داوا لە خوێندکاران دەکات گوێ بەو دەنگۆیانە نەدەن.
کەریم لەتیف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تائێستا لەوەزارەتی پەروەردە ھیچ بڕیارێک لەبارەی بەشداریکردنی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەتاقیکردنەوەکانی وەزاری بەچوار وانەی کەوتووەوە دەرنەچووە.
سەرجەم ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە لەبارەی دەرچوونی بڕیارێکی لەوجۆرە لەداھاتوو، خوێندکارانیشی ئاگادار کردەوە پشت بەو دەنگۆیانە نەبەستن و وتیشی:” خوێندکارانی 12ی ئامادەیی بەسێ وانەی کەوتووەوە دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکانی وەزاری بکەن بۆ ئەمساڵی خوێندنی2017-2016
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی تاقیکردنەوەی وەزاری دەدات
Reviewed by Unknown
on
10:34:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: