ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانى قۆناغی سێیەم لە زانکۆی هەڵەبجە
بەرێوەبەرایەتی بەکارخستن لە زانکۆى هەڵەبجە هەڵدەستێت بە راگەیاندنی پرۆگرامی راهێنانی تواناکان (Internship Program) بۆ ساڵی ٢٠١٧، بۆ ئەم مەبەستەش بەرێوەبەرایەتیەکە فۆرمی تایبەت بە پرۆگرامی راهێنانی تواناکان بڵاودەکاتەوە.
پێویستە خوێندکارى ئارەزوومەند و هەڵبژێردراو ( قۆناغی سێیەم ) پریبکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بۆ ماوەی ١٥٠ سەعات نزیکەی ٨ هەفتە لە ماوەی پشووی هاویندا لە کۆمپانیای ناوبراو دەست بەکاربن و بتوانن ئەزموونی پراکتیکی و تەکنیکی بەدەستبهێنن ، واتا پەرە بە ئەزموونی پسپۆریان بدەن و سیڤییان بەهێز بکەن و لە دوای دەرچوونیان دەرفەتی هەلی کاری زیاتریان هەبێت.
خوێندکارى بەشداربوو دەبێتە خاوەن بروانامەی تایبەت بە پرۆگرامی راهێنانی تواناکان.
* تکایە سەیری ناوی کۆمپانیاکان و بەش بکرێت بە گوێرەی بەشی پەیوەندیدار.
*هەر خوێندکارێک دەتوانێ داواکاری بۆ زیاتر لە کۆمپانیایەک پێشکەشبکات بەڵام بۆ هەر کۆمپانیایەک فۆرمی تایبەت پربکاتەوە.
*دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری رێکەوتی ( ١٥\٤\٢٠١٧ )
*پێویستە خوێندکارى ئارەزوومەند فۆرمی داواکاری پربکاتەوەو بنێرێتەوە بۆ بەریوەبەرایەتی بەکارخستن لە رێگەی ئەم ئیمەیلەوە : cdc@halabjauni.org
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: