Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

 چوارەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی بە كارەكانی كرد.

ئەم كۆنفرانسە كە بە چاودێری بەڕێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆو پڕۆفیسۆر د.مەریوان احمد رشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ بەڕێوە دەچێت، چوارەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆیە و لە هۆڵی پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی لە كەمپی گۆیژەی زانكۆ رێورەسمی دەستپێكردنی ئەنجام دەدرێت.

 لە كۆنفرانسی ئەمساڵی زانكۆ چەندین سەرۆك زانكۆی كوردستان و دەرەوەی كوردستان بەشدارن، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆو ئەكادیمیانی كوردستان. 
شایانی باسە لەم كۆنفرانسەدا نزیكەی (180) توێژەر بە (115) توێژینەوەی قبوڵكراو لە كۆی (203) توێژینەوەی پێشكەشكراو لە (10) وڵاتی جیهانەوە بەشدارن، تەوەرە سەرەكییەكانیش بریتین لە (تەوەری یاسا و زانستە رامیارییەكان و تەوەری زمان و تەوەری كارگێڕی و ئابووری و تەوەری تەكنەلۆژیای زانیارییەكان)، ئەمەو وا بڕیارە كۆنفرانسەكە دوو رۆژ بخایەنێت و تیایدا توێژینەوەكان لە هۆڵەكانی كەمپی گۆیژەی زانكۆ تاووتوێ بكرێن.
conff


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

 چوارەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی بە كارەكانی كرد. Reviewed by Unknown on 9:18:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: