ساڵی داهاتوو خوێندن ده‌بێته زمانی ئینگلیزی
بڕیاره بۆ ساڵى نوێى خوێندن، دوو وانه‌ى قۆناغه‌كانى (1-3)ى بنه‌ڕه‌تى له سنوورى قوتابخانه‌كانى پارێزگاى سلێمانى بكرێنه زمانى ئینگلیزى، هاوكات بڕیاره‌كه سه‌رجه‌م باخچه‌كانى ساوایانى منداڵانیش ده‌گرێته‌وه.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى به‌پێى بڕیارێكى نوێمان كه گشتاندنمان پێ كردووه و نێردراوه بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى (رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) و په‌روه‌رده‌ى شارۆكه‌كانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌مان، داوامان كردووه كه ده‌بێت به‌زووترین كات ناوى ئه‌و قوتابخانانه‌مان بۆ دیاری بكه‌ن، كه بۆ ساڵى نوێى خوێندن (2017-2018) ده‌كرێنه ئینگلیزى و پێویستیشه زۆرترین قوتابخانه بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، پێویسته ناوى قوتابخانه و ناوه‌كانى دووانى و سیانى مامۆستایانى وانه‌كانى (زانست و بیركارى) دیارى بكرێن، له‌و قوتابخانانه‌ی نوێن له پۆلی یه‌كه‌وه خوێندن به ئینگلیزی ده‌ست پێ ده‌كات و قوتابخانه‌كانی تریش له قۆناغی دوو و سێی بنه‌ڕه‌تی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، هاوكات له ساڵی نوێی خوێندنه‌وه دوو مامۆستای هه‌ر باخچه‌یه‌كی ساوایان ده‌برێنه خولی ئینگلیزی، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆگرامی باخچه‌كانی ساوایانیش له داهاتوودا بكرێن به ئینگلیزی.
مامۆستا ئه‌سعه‌د نوورى، سه‌رپه‌رشتیارى وانه‌ى ئینگلیزى “بڕیاره‌كه گرنگى خۆى هه‌یه، چونكه به‌ڕاستى له‌م سه‌رده‌مه‌دا زمانى ئینگلیزى یه‌كێكه له زمانه پێشكه‌وتووه‌كانى دنیا، بۆیه ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستانیشدا، هه‌ر له باخچه‌كانى ساوایانه‌وه منداڵان فێرى ئه‌و زمانه بكرێن، كه ئه‌وه‌ش دواتر سوودى بۆ قۆناغه‌كانى خوێندن هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده ئێسته زۆرێك له باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان خوێندن تێیاندا به زمانى ئینگلیزییه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو منداڵ و خوێندكارێك سوودى لێ نابینێت و زیاتر باخچه و قوتابخانه تایبه‌ته‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن، به‌ڵام به‌و بڕیاره‌ی بۆ ساڵی داهاتوو ده‌ركراوه، ئیتر بێ جیاوازى ته‌واوى باخچه‌كانى ساوایانى منداڵان و ته‌نانه‌ت قۆناغه‌كانى خوێندنى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی، ورده ورده ده‌كرێن به ئینگلیزی.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: