بۆ ماوەیەكی دیاریكراو موچەی مامۆستایان زیاد دەکرێت
ئەندامێكی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند: موچەی سەرجەم مامۆستایان بۆ ھەردوو مانگی تەمموزو ئابی ئەمساڵ زیاد دەکات و هۆكاری زیادكردنەش ئاشكرا دەكات.
مامۆستا بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند: ساڵانە بۆ مانگی تەمموزو ئاب دەرماڵەی ھاتووچۆ لەمامۆستایان دەبڕدرێت و جگەلەوەش سیستمی پاشەکەوت لەسەرکۆی موچە پەیڕەو دەکرێت، بۆیە کاتێک لەو دوو مانگەدا دەرماڵەی ھاتووچۆکە دەبڕدرێت، بەھۆی پەیڕەوکردنی سیستەمەوە موچەی مامۆستایان لەبری کەمبکات زیاد دەكات.
ئەندامەكەی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان وتیشی: مامۆستایانی ناوشار نزیکەی ٢٠ ھەزار دەرماڵەی ھاتووچۆیان بۆ ئەژماردەکرێت بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شاریش٥٠ ھەزاردینار تەرخانکراوە، کاتێکیش دەرماڵەکە دەبڕدرێت، ڕاستەوخۆ ڕێژەی لێبڕین کەمدەکات و بەوھۆیەوە موچەی مامۆستایان زیاد دەکات.
مامۆستا بەرھەم مستەفا ئاشكرایكرد بەوپێیەی سیستمی پاشەکەوت لەسەر کۆی گشتی موچە پەیڕەوکراوەو لەکاتی دەرکردنی دەرماڵەکە موچەکەیان بەگوێرەی ئەم سیستمە زیاد دەکات.
ئەندامەکەی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرکات ئەو دەرماڵەیە بۆ مامۆستایان ئەژماربکرێتەوە، ڕاستەوحۆ موچەی مامۆستایان کەم دەکرێتەوە بەتایبەت کە لەمانگی تەمموزو ئابدا بەھۆی تەواوبونی ساڵی خوێندن و دەوام نەکردنی مامۆستایان لەو دوو مانگەدا، خەرجکردنی دەرماڵەی ھاتووچۆی مامۆستایان ڕادەگیرێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: