خانمان دەتوانن بەم خواردنانە بە گەنجی بمێننەوە
خانمان بە گەنجی و دەركەوتنیان وەك خاوەن تەمەنێكی كەم لە ئاواتە سەرەكییەكانیانە. پێڕەوكردنی سیستمێكی خواردن وا دەكات ئەو ئاواتە بە دی بێت. شارەزانیان چەند جۆرێك خواردنیان داناوە كە دژەئۆكسانیان زۆرە و بە خواردنیان، خانمان دەتوانن بیكەن بە چەك و شەڕی پیری پێ بكەن، هەروەها دەبێ رێژەیەكی كەمی شەكر و رۆن بخۆن.
ئەمەیش جۆری خواردنەكانە:
پەتاتە
پەتاتە، ڕێژەیەكی زۆر هیالۆرۆنیكی تێدایە كە پارێزگاری لە پێست دەكات
ماسی
ماسی سەلەمۆن، رێژەیەكی زۆر دژەئۆكسانی تێدایە كە ئەركی دەمار و ماسوولكەكانی ژێر پێست زیاتر دەكات.
ئەڤۆگادۆ ئەویش پڕە لە ڤیتامین ئی كە وا دەكات پێست بە نەرمی بمێنێتەوە.
تەماتە
تەماتە هەریەك لە ڤیتامینە دژەئۆكسانەكانی وەك سی و ئی تێدایە، هەروەها شەربەتی تەماەتە سەرچاوەیەكی گرینگە بۆ خاوكردنەوەی پرۆسەی پیربوون.
قەڕنابیت یارمەتیی چاكبوونەوەی تڵفی پێست دەدات و سەرچاوەیەكی گرینگی ڤیتامین ئەیە كە یارمەتیی پاراستنی چاو دەدات.
باوی – بادەم كە ڕێژەیەكی زۆر ترشەڵۆكی چەوری بنەڕەتی تێدایە و پارێزگاری لە نەرمی پێست و شێدارییەكەی دەكات.
سێو
سێو بریسكانەوە و گەشانەوەیەكی گرینگی تەندروستی بە پێست دەدات. پیاز: پیاز یارمەتیی خاوێنبوونەوەی جەرگ و رزگاربوون لە ژەهر دەدات، هەروەها روویەكی جوانیش بە پێست دەدات.
چای سەوز یارمەتیی پێست دەدات لەوەی پیر نەبێت، هەروەها سنوورێك بۆ توێژاڵی سەرپێست دادەنێت كە بەهۆی تیشكی خۆرەوە هەڵدەدات
سەرچاوە/ سۆمەرییە نیوز
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: