خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد
خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان، لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامداو ڕێگەی سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجەیان داخست.
پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین: خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بەھۆی خراپی خزمەتگوزارییەکانی ئاوو کارەباوە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ئەنجامداوەو داواشدەکەن، بەزووترین کات ئەو خزمەتگوزاریانەیان بۆ دابین بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، خوێندکاران وەک فشارێک لەسەر لایەنە پەیوەندییدارەکان و بۆئەوەی بەدەم کێشەو داواکارییەکانیانەوە بچن، ڕێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی – تاسڵوجەیان داخستووە.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد
Reviewed by Unknown
on
9:29:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: