Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی مەخموور:ڤیستیڤاڵی کەلتوری رۆشنبیری بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی پلان و ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان بۆ یادکردنەوەکانی ئادار و نەورۆز و زیاتر گرینگیدان و ناساندنی کەلتوری کوردی ،رۆژی یەکشەممە ٢\٤\٢٠١٧ مامۆستایان و قوتابیانی ئامادەیی ئامادی کچان هەڵسان بە ڤیستیڤاڵی سالانەی قوتابخانەکەیان .

لەم ڤیستیڤاڵەدا بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەک سەرپەرشتیار و مامۆستا وەکو میوان بەشدار بوون ،لە پیشانگایەکدا کاری دەستی و قوتابیان نمایشکرا ئەمە جگە لە نمایشکردنی جلی کوردی و کەلوپەلی کوردەواری کە هەمووی لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەکە دورستکرابوو ، هەروەها لە درێژەی ڤیستیڤالەکەدا لەلایەن قوتابیانەوە شانۆگەرییەک نمایشکرا کە گوزارشتی لە ئیرادە و دڵسۆزی خەڵکی کوردستان دەکرد ،هەروەها لەچەند کارێکی هونەریدا باس لە دڵسۆزی قوتابیان و خوێندکاران کرا بۆ خوێندن و پەروەردە و فێرکردن و پابەند بوون بە خوێندن . لای خۆیانەوە وەفدی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەرانان و سەرجەم قوتابیان کرد کە کارێکی جوان و ناوازەیان پیشکەشکرد و هیوای بەردەوامی و بەرەوپیشچونیان بۆ خواستن .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی مەخموور:ڤیستیڤاڵی کەلتوری رۆشنبیری بەڕێوەچوو Reviewed by Unknown on 5:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: