راپۆرت لەسەر شێرپەنجە
شێرپه‌نجه
ئاماده‌كردنی:
دكتۆر سۆران محمد غریب
شێرپه‌نجه
شێرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه كه ساڵانه چه‌نده‌ها كه‌س به‌هۆیه‌وه دووچاری مه‌رگ ده‌بن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا , تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌زانراوه.
ئه‌م نه‌خۆشیه له ساڵی 1838 دۆزرایه‌وه.
زیاتر له 100 جۆری شێرپه‌نجه هه‌یه
70%ی حاڵه ته كانی شێرپه نجه له وڵاتانه دایه كه ده خلیان مامناوه ند یاخود نزمه .
تێبینی :
شێرپه‌نجه، نه‌خۆشیه‌كی باوه زۆربه‌مان بیستومانه كه بێ چاره‌سه‌ره، هه‌رچه‌نده زۆر له زاناكان و پزیشكه پسپۆڕه‌كان هه‌وڵ و توانای خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی، به‌ڵام تائێستا چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه جگه له هه‌ندێ چاره‌سه‌ری كاتی نه‌بێت، که له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له دوای توشبون به‌م نه‌خۆشیه ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ستدانی نه‌خۆشه‌كه.
ئه‌و شوێنانه‌ی یاخود ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن له له‌شی مرۆڤدا:
یه‌كه‌م: قوڕگ بۆڕی هه‌وا
دوه‌م: سییه‌كان كه پاڵاوگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه له نێوان ئۆكسجین و خوێن دا
سێیه‌م: كۆ ئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك سورێنچك و گه‌ده و ریخۆڵه و به‌شه‌كانی ریخۆڵه وه‌ك دوانزه گرێ و كۆڵۆن
چواره‌م: شێرپه‌نجه‌ی خوێن كه به‌هۆی نه‌مانی به‌رگرییه‌كانی خوێنه‌وه‌یه
پێنجه‌م: گورچیله‌كان
شه‌شه‌م: شێرپه‌نجه‌ی پێست
حه‌وته‌م: شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و لێو
تێبینی :
ئه وپێنج جۆره یان كه زۆرتر بڵاوو ناسراون و توشی پیاوان ده بن بریتین له :
- شێرپه نجه ی سیه كان
- شێرپه نجه ی گه ده
- شێرپه نجه ی جگه ر
- شێرپه نجه ی قۆلۆن و رێكه
- شێرپه نجه ی سورێنچك
ئه‌وپێنج جۆره یان كه زۆرتر بڵاوو ناسراون و توشی زیان ده بن بریتین له :
- شێرپه نجه ی مه مك
- شێرپه نجه ی سیه كان
- شێر په نجه ی گه ده
-شێرپه نجه ی قۆلۆنو رێکه
- شێرپه نجه ی ملی ره حم
جگه ره کێشان له گه ورترین هۆکاره کانی توش بونه به شێر په نجه.
پێنجیه کی حا له ته کانی شێرپه نجه هۆکاره کانی نه خۆ شییه درێژ خایه نه ،وه ک ئه و ڤایرۆسه ی ده بێته هۆی توشبوون به شێرپه نجه ی ملی ره حم و ڤایرۆسی هه وکردنی جگه ر که ده بێته هۆی شێرپه نجه ی جگه ر.
سێ یه كی حاڵه ته كانی شێرپه نجه ده كرێت چاره سه ر بكرێن ئه گه ر هاتوو له قۆناغێكی زوودا دۆزرانه وه و به شێوه یه كی گونجاو چارسه ر كران.
ده كرێ ئازاری هه م‌و نه خۆشه كان هێواش بكرێته وه له رێی جێبه جێ كردنی ئه و زانیاریان ی ئێستا هه ن له بواری چاودێری نه رمو نیان و كه م كردنه وه ی ئازاره وه .
ده كری له 40% ی حاڵه ته كانی شێرپه نجه خۆ بپارێزین له رێی خۆپاراستن له جگه ره كێشان و ، گرتنه به ری سیستمێكی خۆراكی ته ندروست و ،موماره سه ی چالاكی جه سته و،دوور كه وتنه وه له و نه خۆشیانه ی ده بنه هۆی شێرپه نجه
زانیاری ژماره‌یی:
ساڵانه 12 ملێۆن كه‌س دووچاری شێرپه‌نجه ده‌بن و 6 ملێۆن كه‌س ساڵانه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌مرن .
له‌ساڵی 2005دا 7.6ملیۆن كه س له جیهاندا به هۆی شێرپه نجه وه مردوون ، كه ده كاته 13% ی هه م‌و مردنه كان، كه 58 ملیۆن كه س بوون له و ساڵه دا .
له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ر 5 كه‌سێك كه‌سێكیان توووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت.
له كوردستان 4000 حاڵه‌ت ده‌ستنیشان كراوه.
شێرپه‌نجه چیه؟
تێبینی/
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌موو خانه‌یه‌كی له‌ش دوای ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی خۆی تێك ده‌شكێت و ده‌فه‌وتێت و خانه‌یه‌كی نوێ جێی ده‌گرێته‌وه .
به‌ڵام له‌و كه‌سانه‌ی كه دووچاری شێرپه‌نجه ده‌بن پرۆسه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:
به‌هه‌ندێ هۆكاری یاریده‌ده‌ر كه‌كار له ناوه‌رۆكی پێكهاته‌ی خانه ده‌كه‌ن , هه‌ندێ خانه بێ ئه‌وه‌ی پێویست بن زۆر ده‌بن , به ناڕێكی زۆرده‌بن , خانه‌یه‌ك دروست ده‌بێت كه له شێوه و فرمان له خانه‌ی ئاسایی جیاوازه, به‌م شێوه‌یه كۆمه‌لێك خانه دروست ده‌بن به‌خێرایی و به ناڕێكی گه‌شه ده‌كه‌ن و گرێ دروست ده‌كه‌ن .
ئه‌م پرۆسه‌ی دروست بووونی گرێیه ده‌توانێن له هه‌موو شوێنێكی له‌شدا ڕووبدات .واته ده‌توانێت له‌هه‌ر ئه‌ندامێكی له‌شدا ڕووبدات.
ئه‌م خانه شێرپه‌نجه‌ییانه سیفه‌تێكی نه‌خوازراویان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تێك ناشكێن و نافه‌وتێن و بلاَو ده‌بنه‌وه به‌ناو خانه ئاسییهكانی ترودهبنه كۆسپ له‌به‌رده‌م ئیشی خانه‌كانی تر .
ئه‌م خانه شێرپه‌نجه‌ییانه ده‌توانن له‌ڕێی خوێن یان لیمفه‌وه بگوێزربَنهوه بۆ هه‌موو به‌شكانی له‌ش و به‌له‌شدا بڵاو ببنه‌وه به‌ڵام ئه‌م بڵاو بونه‌وه‌یه وورده وورده به قۆناغ ڕووده‌دات.
شێرپه‌نجه دووجۆری هه‌یه:
1- benign:
جۆری سه‌لامه‌ت یان خاوێن:
ئه‌م جۆره‌یان شێرپه‌نجه نیه ,
مه‌ترسی نیه له‌سه‌ر ژیان ,
ده‌توانرێت ئه‌م گرێیه به نه‌شته‌رگه‌ری لاببرێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نییه ,
ئه‌م جۆره گرێیه بڵاو نابێته‌وه بۆ شانه‌كانی ده‌وروبه‌ر,
وه بڵاو نابێته‌وه بۆ به‌شه‌كانی تری له‌ش .
2- malignant cancer :
جۆری گرێی پیس( شێرپه‌نجه):
له‌وانه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان هه‌بێت .
ده‌توانرێت ئه‌م گرێیه به نه‌شته‌رگه‌ری لاببرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌م جۆره گرێیه بڵاو ده‌بێته‌وه بۆ شانه‌كانی ده‌وروبه‌ر .
بڵاو ده‌بێته‌وه بۆ به‌شه‌كانی تری له‌ش وه‌ك جگه‌ر,گورچیله‌كان,مێشك ,ئێسك ...... هتد
خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌توانن بڵاوببنه‌وه به‌تێكشكاندنی خانه شێرپه‌نجه سه‌ره‌تاییه‌كه و ده‌توانن بچنه بۆری خوێن و بۆری لیمفه‌وه و به‌هۆی ئه‌م بۆریانه‌وه توانایان هه‌یه بڵاوبنه‌وه بۆ هه‌موو شانه‌كانی له‌ش.
خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌توانرێت له خانه لیمفیهكانی نزیك شوێنی توووشبوونهكه هه‌ستی پێبكرێت , وه خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌توانێت بلكێت به‌خانه وشانهكانی تره‌وه و له‌شوێنه‌كانی تری له‌شدا گرێ دروست بكات و ئه‌و شانانه تێك بشكێنێت .
Metastasis:
بریتی یه له پڕۆسه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له شوێنه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی خۆیه‌وه بۆ شوێنه‌كانی تر له‌له‌شتدا.
تا ئێستا پزیشكه‌كان نه‌یانتونیوه هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی شێرپه‌نجه دیاری بكه‌ن ,وه نه‌یانسه‌لماندووه بۆچی هه‌ندێك كه‌س تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن و هه‌ندێكی تریان تووش نابن .
شێرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه(ساری) نیه , واته له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ناگوێزرێته‌وه.
پزیشكه‌كان سه‌لماندوویانه كه ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌ندێك هۆكاری مه‌ترسیداریان هه‌یه زیاتر تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن وه‌ك له كه‌سانی تر .
هه‌ندێك له‌و هۆكارانه ده‌توانرێت خۆمانی لێ بپارێزین وه‌ك خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول .
به‌ڵام هه‌ندێكی ترلهوهۆكارانه نا توانرێت خۆمانی لێ بپارێزین وه‌ك بوونی حاڵه‌تی شێرپه‌نجه له خێزانه‌كه‌یدا ( بۆماوه‌یی ).
جۆره‌كانی شێرپه‌نجه :
1- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی ناوپۆشی له‌ش ده‌بێت وه‌ك سیه‌كان , , مه‌مك ,سورێنچك ,گه‌ده , رێخۆڵه پێی ده‌ڵێن : كارسینۆما
2- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی ئێسك و ماسولكه و به‌سته‌ره‌كان ده‌بێت پێی ده‌ڵێن :سهركۆما
3- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی كۆئه‌ندامی لیمف و سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌بێت پێی ده‌ڵێن : لیمفۆما
4- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی كۆئه‌ندامی خوێن و مۆخی ئێسك ده‌بێت پێی ده‌ڵێن : لیوكیمیا
5- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی ڕژێنه‌كان ده‌بێت وه‌ك ڕژێنی غوده و ڕژێنی سه‌ر گورچیله ده‌بێت پێی ده‌ڵێن :ئهدینۆما
له‌دیارترین هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه:
1-ته‌مه‌ن :ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ندا.زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست نیشان ده‌كرێت كه شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 45 ساڵه‌وه‌یه. چونكه چه‌ندین ساڵی ده‌وێت بۆ درووست بوونی . به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه‌له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ڕوونادات , هیچ ته‌مه‌نێك به‌ده‌رنیه له تووش بوون به شێرپه‌نجه .
2- بوونی شێرپه‌نجه له مێژووی خێزانه‌كه‌یدا:
ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاتره له‌وكه‌سه‌ی دایكی یا باوكی یا پووری یا نه‌نكی یا باپیری شێرپه‌نجه ی هه‌بێت
3-ڕه‌چه‌ڵه‌ك :
له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێژه‌ی تووشبوون به هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه له سپی پێسته‌كاندا زیاتره وه‌ك له ڕه‌ش پێسته‌كان
4- قه‌ڵه‌وی و خواردنی ناته‌ندروست:
ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و ناجوڵێن یان ئه‌وكه‌سانی خواردنی چه‌ور و خواردنی له قوتونراو زۆر ده‌خۆن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره
5- نه‌كردنی وه‌رزش : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزش ناكه‌ن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزش ده‌كه‌ن.
6- ئه‌لكهول و جگه‌ره كێشان: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌شروب زۆر ده‌خۆنه‌وه‌و جگه‌ره‌ده‌كێشن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌شروب ناخۆنه‌وه و جگه‌ره ناكێشن .
7- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وتنی زۆریان بۆتیشكی خۆر هه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره .
8- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وتنی زۆریان بۆ هه‌ندێ ماده‌ی وه‌ك به‌نزین و ئهسبیستۆز و ماده‌ی تیشكده‌ر هه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره
تێبینی:
بوونی ئه‌م هۆكارانه مانای ئه‌وه‌نییه كه ئه‌و كه‌سه به مسۆگه‌ری تووشی شێرپه‌نجه ده‌بێ, به‌ڵام ئه‌گه‌ری تووشبوونیان له كه‌سانی تر زیاتره كه ئه‌م هۆكارانهیان نییه . له‌وانه‌یه كه‌س هه‌بێت ئه‌م هۆكارانه‌شی تیایه و هه‌رگیز تووشی شێرپه‌نجه نابێت .
نیشانه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه
خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی هه‌روه‌كو ههرخانهیهكی تری ئاسایی ده‌توانێت هاتوچۆ بكات به هه‌موو شانه و خانه‌كانی له‌شدا.نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژماره‌ی ئه‌و خانه شێرپه‌نجه‌ییانه‌وه .
ئه‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه له‌وانه‌یه هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وێت به‌ڵام پزیشكه‌كه له‌كاتی پشكنینی ڕۆتینی ده‌یدۆزێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه عاده‌ته‌ن ده‌چن بۆلای پزیشك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست به‌نه‌خۆشی ده‌كه‌ن :
نه‌خۆشه‌كه ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت / سه‌ریه‌شه ,ڕشانه‌وه ,توانای ماسولكه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات
هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه كارده‌كاته سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی تری وه‌ك / كۆئه‌ندامی هه‌رس , گورچیله‌كان , كۆئه‌ندامی هه‌ناسه , دڵ.
له‌بڵاوترین نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه بریتیه له/
1-ئاوسان و گه‌وره‌بوونی لیمفه خانه‌كان به‌تایبه‌تی له مل و بنباڵ بێ بوونی ئازار .
2-بوونی تا و ئارهقكردهنهوه له‌شه‌ودا .
3-زوو زوو تووشی ئیلتیهابات ( سۆ) ده‌بن .
4-هه‌ست كردن به هیلاكی و لاوازی .
5-خوێن به‌ربوون به‌ئاسانی وه‌ك خوێن به‌ربوون له پووك ,دهركوتنی په‌ڵه‌ی سوور له‌ژێر پێست .
6- ئازار و ناره‌حه‌تی و ئاوسان له ناو سك ( ئاوسانی سپڵ و جگه‌ر)
7- دابه‌زینی له پڕی كێشی له‌ش بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو .
8-بوونی ئازار له ئێسك وجومگه‌كانی له‌شدا .
9- گۆرانكاری له ڕیخۆڵه و میزه‌ڵان وه‌كو : میزی خوێناوی , بونی خوێن له پیسایی , قه‌بزی , سكچوون , ئازار له‌كاتی میزكردن .
10-كۆكه‌ی نائاسایی گۆرانی ده‌نگی كۆكه‌كه یا بونی خوێن له كۆكه‌دا یان ته‌نگه‌نه‌فه‌سی .
11- ناڕه‌حه‌تی له كاتی قوتانی خواردندا یان بوونی خوێن له ڕشانه‌وه‌دا یان دڵ تێكهڵاتن.
12- دابه‌زینی به‌رگری له‌ش
تێبینی / ئه‌م نیشانانه‌ی باسمان كردن مه‌رج نییه ته‌نها لهشێرپهنجهدا هه‌بن بهڵكولهچهندین نه‌خۆشی تری له‌شدا ڕووده‌ده‌ن , ته‌نها پزیشك ده‌توانێت دڵنیات بكات .
ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
هه‌ندێك جار پزیشك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌كاتی پشكنینی ڕۆتین بۆ نه‌خۆشه‌كه ده‌یدۆزێته‌وه.
هه‌ركاتێك نه‌خۆش هه‌ستی كرد یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدایه ئه‌وا پێویست به زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات بۆ دڵنیابوون .
ڕێگاكانی ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
1- پشكنینی خۆیی:
بۆ نمونه پشكنینی خۆیی بۆ بونی گرێی مه‌مك :
له‌كاتی پشكنینی مهمكتدا هه‌ردوو ده‌ستت له پشتی ملت ده‌گریت ده‌گه‌ڕێیت بۆ بوونی هه‌ر گرێیه‌كی بچووكی وه‌ك ده‌نكه فا سۆلیایهك ,وه پشكنینی پێستی مه‌مك بۆ تێبینی كردنی بوونی جیاوازی له شێوه‌و قه‌باره‌ی مه‌مكه‌كانت .هه‌روه‌ها تێبینی كردنی سور هه‌ڵگه‌ڕان و گۆڕانی پێست و بهقوڵاچوونی گۆی مه‌مك, گۆی مه‌مكت ده‌گوشێت بزانێت هیچ شله‌یه‌كی یا جهراعهتێكی لێدێته ده‌رێ.
هه‌روه‌ها لیمفه‌كانی ژێر باڵت دهپشكنییت بۆ بوونی ههرگرێ و ئاوساویهك له ژێر باڵدا .
ئه‌م كرداره بۆ هه‌ریه‌ك له مه‌مكه‌كان به جیا ده‌كرێت .
2-پشكنینی سه‌ره‌تایی/
physical examination
له‌م پشكنینه‌دا پزیشكه‌كه ده‌گه‌ڕێت به‌دوای گه‌وره‌بوونی لیمفه‌كان و سپڵ و جگه‌ر .
3- پشكنینی خوێن /
blood tests
complete blood count ( CBC ):
بۆ زانینی ژماره‌ی خرۆكه سپیه‌كان, خرۆكه سووره‌كان , په‌ره‌كانی خوێن .
له شێرپه‌نجه‌دا ژماره‌ی خرۆكه سپیه‌كان زۆر زۆر زیاد ده‌كات به‌ڵام ژماره‌ی خرۆكه سووره‌كان و په‌ره‌كانی خوێن كه‌م ده‌كات .
یان ( ئی ئێس ئاڕ ) زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه .
4- گرتنی تیشكی /
X ray یان MRI یان CT scanیان سۆنه‌ر
به گوێره‌ی شوێنی تووشبونهكه له‌له‌شدا
5- بایۆپسی /
Biopsy
بایۆپسی / بریتییه له‌وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك له‌له‌شی زیندوو بۆ دیاریكردنی جۆری نه‌خۆشی.
له‌م تێسته‌دا پزیشكه‌كه پارچه‌یه‌ك شانه له شوێنی شێرپه‌نجه‌كه وه‌رده‌گرێت ( به‌نجی مه‌وزوعی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت كه پارچه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری نه‌بێت ) پاشان پارچه‌كه ده‌نێرین بۆ پزیشكی شانهزان (پاسۆلۆجیست) بۆ دیاریكردنی جۆری شێرپه‌نجه‌كه . ( ئه‌م ڕێگه‌یه ڕێگه‌یه‌كه زۆر ده‌قیقه له دیاریكردن شێرپه‌نجه و قۆناغه‌كه‌ی )
تێبینی:
دیاری كردن و ده‌ست نیشانكردنی شێرپه‌نجه كاری یه‌ك پسپۆڕ نییه به‌ڵكو كاری كۆمه‌ڵێك پسپۆڕه وه‌ك(پسپۆڕی تیشك و سۆنۆگراف, پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری,پسپۆری نه‌خۆشیزانی , پسپۆڕی جوانكاری , پسپۆڕی ده‌روونی )
قۆناغه‌كانی شێرپه‌نجه :
1-قۆناغی سفر
2-قۆناغی 1
3- قۆناغی 2
4- قۆناغی 3
5- قۆناغی4
چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه:
چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌گوێره‌ی قۆناغی شێرپهنجهكهو جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كه و بوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه له شله‌ی CSF
مه‌رج نییه كه جۆرێك چاره‌سه‌ر بۆ كه‌سێك باشبێت ئیتر بۆ كه‌سێكی تریش باش بێت , واته جۆری چاره‌سه‌ره‌كه به‌گوێره‌ی جۆری شێرپه‌نجه‌كه ده‌گۆڕێت , ئه‌م جۆره چارهسهرانهمان هه‌یه :
1-نه‌شته‌رگه‌ری
2- چاره‌سه‌ری به‌تیشك .
3- چاره‌سه‌ری كیمیاوی .
4- چاره‌سه‌ر بایۆلۆجی و هۆرمۆنی .
5- زه‌رعی ( چاندنی ) مۆخ .
تێبینی :
له‌وانه‌یه كه‌سی تووش بوو یه‌كێك یان زیاتر له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی بۆ بكرێت.
چاره‌سه‌ر به نه‌شته‌رگه‌ری و تیشك شێرپه‌نجه‌كه لاده‌بات له‌شوێنی خۆی .
به‌ڵام چاره‌سه‌ر به كیمیاوی و هۆرمۆن به‌هۆی ده‌رمانه‌وه‌یه كه ده‌كرێته ناو سوڕی خوێنه‌وه و به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌كه ده‌كات.
تێبینی:
چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه كاری یه‌ك پسپۆڕ نییه به‌ڵكو كاری كۆمه‌ڵێك پسپۆڕه وه‌ك(پسپۆڕی شێرپه‌نجه , پسپۆڕی چاره‌سه‌ری تیشك, پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری , پسپۆڕی ده‌روونی )
تێبینی: له‌كاتی چاره‌سه‌ری كیمیاویدا نه‌خۆشه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ری یارمه‌تیده‌ر ( ئازار شكێن و ئه‌نتیبایۆتیك ) هه‌یه و پێی ده‌درێت.
چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌گوێره‌ی قۆناغی شێرپهنجهكهو جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت .
مه‌رج نییه كه جۆرێك چاره‌سه‌ر بۆ كه‌سێك باشبێت ئیتر بۆ كه‌سێكی تریش باش بێت , واته جۆری چاره‌سه‌ره‌كه به‌گوێره‌ی جۆری شێرپه‌نجه‌كه ده‌گۆڕێت
خۆپاراستن له شێرپه‌نجه :
1-ڕۆژانه سه‌وزه‌و میوه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك بخۆ
2-خوارنی تازه بخۆ , دووربكه‌وه له خواردنی قتو به‌ند و گۆشتی سور
3-گرنگی به وه‌رزش كردن بده و له هه‌فته‌یه‌كدا 3 ڕۆژ وه‌رزش بكه ,باشترین ڕاهێنانیش به پێ بڕۆ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌ڕۆژێكدا
4-قه‌ڵه‌وی و شڵه‌ژانی ده‌روونی هۆكارن بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه
5-دووركه‌وه له ماده هۆشبه‌ره‌كان و خواردنه‌وه كحولیه‌كان چونكه هۆكارێكه بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه
6-جگه‌ره مهكێشهو له‌لای ئه‌و كه‌سه‌ش دامه‌نیشه كه جگه‌ره ده‌كێشێت .
7-دووربكه‌وه‌ره‌وه له خۆدانه به‌ر تیشكی ڕۆژ ی زۆر به تایبه‌تی له‌وه‌رزی گه‌رمدا له نێوان 12 هه‌تا 4 نیوه‌ڕۆ
تێبینی :
هەڵەی باوی ناو خەڵك لەبارەی شێرپەنجەوە
قسەكردن لەسەر شێرپەنجە لە نێو خەڵكدا زۆر زانیاری هەڵە و پڕ كەموكورتی لێدێتە بەرهەم و زۆر كەس بەهۆی ئەو زانیارییانەوە دووچاری كێشە دەبن.
پسپۆرانی بواری ئەو نەخۆشییە 10 زانیاری هەڵەیان لەبارەی ئەو نەخۆشییەوە دەست نیشانكردووە كە پێیان وایە هەڵەترین زانیارییە باوەكانن سەبارەت بە شێرپەنجە لە نێو خەڵكدا كە بریتین لە:
1- شێرپەنجە هەمیشە نەخۆشییەكی كوشندەیە: هەرچەندە پێشتر ئەوە راست بوو، بەڵام پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا بە تایبەت ئاشكرابوونی نەخۆشییەكە بە زوویی، دەتوانێ رادەی بكوژیی نەخۆشییەكە كەم بكاتەوە بە شێوەیەكی بەرچاو.
2- شێرپەنجە لە باوانەوە بۆ منداڵەكانیان دەگوازرێتەوە: توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە بۆماوەیی رۆڵی هەیە لە گواستنەوەی شێرپەنجەدا، بەڵام ئەمە رێژەیەكی كەمە و ئەوەی زیاتر كاریگەریی هەیە لەسەر ئەوە، جگەرەكێشان و زۆر جۆری و شتی ترە.
3- شێرپەنجە درمە: واتە لە كەسێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر وەك ئەنفلۆنزا، بەڵام ئەمە راست نییە و تەنیا دوو جۆر شێرپەنجە هەیە ڤایرۆسەكانیان لە یەكێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ یەكێكی تر كە ئەوانیش شێرپەنجەی هەڵئاوسانی گورچیلە و لووی حەلیمەیی كە ئەوانیش تەنیا لە رێگەی سێكس یان گواستنەوەی خوێنەوە روودەدەن.
4- شێرپەنجە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ: شێرپەنجە بۆخۆی نابێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، بەڵكە رێگاچارەكانی چارەسەركردنی دەبنە هۆی ئەو هەڵوەرینە.
5- تەنیا ئافرەتان تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن: ئەمە زۆر باوە، خەڵك پێیان وایە تەنیا ئافرەتان شێرپەنجەی مەمك دەگرن، بەڵكە ئەوە راست نییە و تەنیا لە ئەمەریكا ساڵانە 400 پیاو بەهۆی ئەو جۆرەی شێرپەنجەوە دەمرن.
6- مۆبایل شێرپەنجە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت: تا ئێستا هیچ لێكۆڵینەوەیەكی زانستیی دانپێدانراو نەیسەلماندووە مۆبایل هۆكاری تووشبوون بە شێرپەنجە بێت.
7- دژە عارەق و موعەتەر دەبنە هۆی شێرپەنجە: پێشتر بابەتەكانی جوانكاری مادەی بارابینی تێدابوو كە پەیوەندی هەبوو بە سەرهەڵدانی شێرپەنجەوە، بەڵام ئێستا وانییە و لە نێو بابەتەكانی جوانكاریدا بەكارناهێنرێ.
8- بۆیەی قژ هۆكاری شێرپەنجەیە: پێشتر ئەوە دەگوترا كە پەیوەندی لە نێوان بۆیەكانی قژ و سەرهەڵدانی شێرپەنجەدا هەیە، بەڵام تا ئێستا دووپاتی ئەوە نەكراوەتەوە كە ئەو بیردۆزانە راستن.
9- دەرمان هەیە بۆ چارەسەر، بەڵام كۆمپانیاكانی دەرمان رێگرن: ئەمە زۆر باوە لە نێو خەڵكدا، بە تایبەت ئەوانەی بە چاوی فڕوفێڵەوە تەماشای دنیا دەكەن و پێیان وایە چارەسەری شێرپەنجە هەیە و تەنیا كۆمپانیاكان بۆ بەكوشتدانی خەڵكی زیاتر و مانەوەی نەخۆشییەكە نایانەوێ چارەسەری بدەنە خەڵك.
10- بیركردنەوەی پۆزەتیڤ شێرپەنجە چارەسەر دەكات: بیركردنەوەی پۆزەتیڤ لەو كارە گرنگانەیە كە رۆڵی گەورەی هەیە لە چارەسەركردنی هەموو نەخۆشییەكدا، لەوانەیە بتوانێ رۆڵی گەورەی هەبێت لە كاریگەریی چارەسەركردنی نەخۆشییەكەدا، بەڵام بۆخۆی ناتوانێ ببێتە چارەسەر
له كۆتاییدا بێ هیوا مه‌به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ری هه‌یه
نووسراوه له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)
ليست هناك تعليقات: