دروستكردنی گوندێك لەسەر مانگ
ئاژانسی بۆشاییگەری چین بڵاوی كردەوە كە خواستیان لەسەر ئەوەیە گوندێك لەسەر مانگ دروست بكەن و ناوی دەنێن گوندی مانگ. ئەو ئاژانسە ئەوەیشی بڵاو كردووەتەوە، دروستكردنی ئەو سەكۆیە، بە هاوكارییە لەگەڵ ئاژانسی ئاسمانگەریی ئەورووپی، ئامانجی سەرەكی لێی، لێنیشتەجێبوونی مرۆڤە، تا لەوێوە دەستە دەستە، بە گەشتی یەك بە دوای یەكدا، رەوانەی مەریخیان بكات.
ئەمنیداری گشتی ئاژانسی بۆشاییگەری چین تیان یۆلۆنگ، ئەوەی ئاشكرا كرد كە گفتوگۆ لە نێوان لایەنی چین و لایەنی ئەورووپیدا هەیە بۆ ئەوەی لەو رووەوە بگەنە رێككەوتن. ئاژانسی بۆشاییگەری ئەورووپی، پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو كە گوندی مانگ، دەبێتە سەكۆ و پیگەیەك بۆ لێدەرچوونی گەشتی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی جیاوازەوە رووە و مەریخ.
سەرچاوە/ سۆمەرییە نیوز
نووسراوه لهلایهن
user post
دروستكردنی گوندێك لەسەر مانگ
Reviewed by Unknown
on
5:02:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: