سلێمانی شاجوانی زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵدەبژێردرێت
وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو، لە رۆژی 6/5/2017 لە شاری سلێمانی، لە رێورەسمێکی تایبەتدا شاجوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی هەڵبژێردرێت، بەڕێوەبەری پڕۆژەکەش رایدەگەیەنێت، کە چەند کچێک خۆیان ناونووسکردووە.
ئالان عومەر، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هەڵبژاردنی شاجوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری سلێمانی “پڕۆژەکە لە لایەن 6 گەنجی زانکۆکانی سلێمانییەوە رێکخراوە، سێ کەس لێژنەی هەڵبژاردنی شاجوان دەبن و ئەمساڵ تەنیا کچانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن”.
ئالان گوتیشی، “هەریەکە لە هونەرمەند کۆمسای و ژالیا سیروان شاجوانی کوردستان و هونەرمەند شوان عەتوف لێژنەی هەڵبژاردنی شاجوان دەبن، ئەگەر پڕۆژەکە سەرکەوتوو بێت ساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و لەسەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەموو کوردستان دەبێت، ناونووسین بۆ کچانیش تاوەکو 28-ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
سلێمانی شاجوانی زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵدەبژێردرێت
Reviewed by Unknown
on
5:55:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: