Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندکارێکی زانکۆ لە مەلەوانگەدا خنکا

لە مەلەوانگەیەکی زاخۆ، خوێندکارێکی قۆناغی یەکەمی زانکۆ خنکا و پۆلیسی دهۆکیش دەڵێت “لەبارەی چۆنییەتی رووداوەکە بەدواداچوون دەکەین”. پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 26-4-2017، خوێندکارێکی زانکۆ کە لە قۆناغی یەکەمی بەشی وەرزشی زانکۆی زاخۆ خوێندوویەتی، دوای ئەوەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی مەلەوانی دەچنە مەلەوانگەیەکی زاخۆ دەخنکێت. رائید هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك. ئەو خوێندکارە ناوی ( بەشار ئەسعەد)ـه و تەمەنی 20 ساڵە، لە مەلەوانگەیەکی زاخۆ خنکاوە و تەرمەکەی رەوانەی دادی پزیشکی کراوە”. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك گوتی “لە بنکەی پۆلیسی زاخۆ، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”. –



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

خوێندکارێکی زانکۆ لە مەلەوانگەدا خنکا Reviewed by Unknown on 9:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: