بەهۆى ئاگرى بەشە ناوخۆی زانکۆی سلێمانی کارمەندێکی بەرگری شارستانی شەهیدبوو
وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى بەهۆى ئاگرکەوتنەوە لە بەشە ناوخۆیى کوڕانى زانکۆى سلێمانییەوە کارمەندێکمان شەهید بووە و دوو کامەندى تریشمان بریندار بوون.
١٠ خوێندکار بریندار بوون و دووان لە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى.
ئێوارەى ئەمڕۆ ئاگر لە بەشە ناوخۆیی خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى لە گەڕەکى قلیاسانی کەوتەوە و بریندارى لێکەوتووەتەوە
بەهۆى ئاگرەکەوە چەند خوێندکارێک و کارمەندێکى بەرگریى شارستانى بریندار بوون و لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
بەهۆى ئاگرى بەشە ناوخۆی زانکۆی سلێمانی کارمەندێکی بەرگری شارستانی شەهیدبوو
Reviewed by Unknown
on
8:45:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: