مامۆستایه‌كى زانكۆى گه‌رمیان توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى له گۆڤارێكى زانستى ئاستبه‌رزى جیهانیدا بڵاوده‌کاته‌وه.
مامۆستایه‌كى زانكۆى گه‌رمیان توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى نوێ له بوارى كیمیادا ئه‌نجامده‌دات و له گۆڤارێكى زانستى ئاستبه‌رزى جیهانیدا بڵاوده‌بێته‌وه.
كارزان مه‌حموود، مامۆستا و سه‌رۆكى به‌شى كیمیا له كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى گه‌رمیان به هاوكارى گرووپێكى توێژه‌ران له زانكۆى پاڤیا- ئیتاڵیا و زانكۆى كۆمبرۆى پورتوگالى، توانی له بوارى كیمیادا مادده‌یه‌كى كیمیایى نوێ له رووه‌كى سرووشتى جیا بكاته‌وه و له توێژینه‌وه‌كه‌یدا بیخاته‌ڕوو.
گۆڤارى Molecules ى سویسری كه (IF)ه‌كه‌ى (2.46)ه و لیست كراوه له Thomson Reuters،توێژینه‌وه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و مادده‌یه‌ى مامۆستاكه‌ى زانكۆى گه‌رمیان له رووه‌كى سرووشتى سریش جیاى كردووه‌ته‌وه پێى ده‌وترێت (R (-) Aloesaponol III &. Methyl Ether) . به‌پێى به‌ڵگه زانستییه‌كانیش ئه‌و مادده‌یه رۆڵێكى كاریگه‌ر ده‌بینێت له چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى لاشمانیا كه نه‌خۆشییه‌كى پشتگوێخراوه له‌سه‌ر ئاستى جیهان و ملیۆنان خه‌ڵك له جیهاندا به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن.
م. كارزان مه‌حموود به سایتى زانكۆى گه‌رمیانى راگه‌یاند: ئومێده‌وارم ئه‌و مادده‌یه‌ى كه له رووه‌كه سروشتییهكهم جیا كردووه‌ته‌وه وه‌كو ده‌رمانى چاره‌سه‌ر بگاته ده‌ستى هاولاَتییان و به‌كاریبهێنن له چاره‌سه‌رى نه‌خۆش لاشمانیا.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و چالاكییه زانستییه گرنگه‌دا، سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان سوپاس و پێزانینى ئاراسته‌ى مامۆستاكه كردووه، له‌لایه‌كى تره‌وه و له به‌رانبه‌ر بلاَوكردنهوهى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك توێژه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و چه‌ند لایه‌نێكى ئه‌كادیمى ده‌ستخۆشیان لێكردووه.
له‌لایه‌كى تره‌وه، كۆمپانیاى ده‌رمانى (Origene) ى ئه‌مریكى و گۆڤارى (Plants Science) ى به‌ریتانى كه فاكته‌رى كاریگه‌رى (3.36)پله‌یه له لیستى تۆمسۆن رۆیترز ستایشى توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه. گۆڤاره به‌ریتانییه‌كه ئاماده‌ییشى نیشانداوه له داهاتوودا هاوكارى ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆى گه‌رمیان بكات بۆ بلاَوكردنهوهى توێژینه‌وه‌كانى له بوارى ده‌رماندا.
زانیارى كه‌سیى ده‌رباره‌ى م. كارزان:
ناو: كارزان مه‌حموود ئه‌حمه‌د
بڕوانامه: به‌كالۆریۆس (2007-2008) له زانكۆى سهلاَحهددین، دووه‌مى سه‌ر ئاستى كۆلێجهكهى، ماسته‌ر له زانكۆى پاڤیا-ى ئیتاڵیا (2011-2012).
پسپۆڕى: كیمیاى ئه‌ندامى
لینكى گۆڤارى Molecules
داڕشتنه‌وه و دانان: هێمن محه‌مه‌د
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: