دوو کچ و کوڕێک خوێندکاری زانکۆ لە ھەولێر دەستگیرکران
قایمقامی هەولێر رایگەیاند، سێ خوێندكاری زانكۆ دەستگیركراون كەلە گەڕەكەكاندا خۆیان وەكو نوێنەری رێكخراوی پزیشكی جیهانی ناساندووەو “بەزۆر پێداویستی و كەلوپەلی خۆپارێزی نەخۆشی كۆلێرایان بە خەڵك فرۆشتووە”.
ئەو سێ گەنجە دوو كچ و كوڕێكن و بەڕەگەز كوردن، بەوتەی قایمقامی هەولێر خوێندكاری زانكۆن و یەكێكیان پسپۆڕییەكەی پزیشكی یە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر”ئەو سێ گەنجە لەگەڕەكەكانی هەولێر بەزۆر پێداویستی و كەلوپەلی پزیشكیان بەهاوڵاتیان فرۆشتووەو خۆیان وەكو نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ناساندووەو پڕوپاگەندەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرایان كردووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سێ گەنجە كەپیشەیان خوێندكاری زانكۆ بووەو بەهاوڵاتیانیان وتووە دەبێت كەلوپەلی خۆپارێزیان لەنەخۆشی كۆلێرایان لێبكڕن وەكو دەستكێش و دەمامك، دوای ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە هەینی رابردوو ئەو سێ گەنجە دەستگیركراون.
قایمقامی هەولێر باسی لەوەكرد، فرۆشتنی كەلوپەل شتێكی ئاساییە، “بەڵام ئەوان پڕوپاگەندەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیان كردووەو بەزۆر كەلوپەلی پزیشكیان بەهاوڵاتیان فرۆشتووەو خۆیان وەكو كارمەندی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ناساندووە”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: