Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نووسراوه‌ نه‌شیاوه‌كان له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كان

ڕاپۆرتی ژماره‌ : 1
بابه‌ت: 
نووسراوه‌ نه‌شیاوه‌كان له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كان
نووسه‌ر:
-------
ڕێكه‌وت:
----
-------
كورته‌:
-


ئه‌مه‌یان زۆر غه‌ریبه‌

-

نووسینه‌ نه‌شیاوه‌كان له‌ سه‌ردیواری قوتابخانه‌كان:
بێ گومان هه موو مان ده زانین بۆ ئه وه ده چینه قوتابخانه چونکه جیگای په روه رده و زانست و مه عریفه ته و رۆشنبیر کردنی تاکه کانی کۆ مه لگایه به لام ئه وه ی جیگای داخه ئیستا ئه م وشانه ی سه ره وه زۆر به که می به دی ده کر یت ئه م وینانه خۆیان ئه دوین ئه مانه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ پێشانی ده‌ده‌ین دیواری قوتابخانه‌كانی كوردستانه‌  ،   وه‌ به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ قوتابی له‌ قوتابخانه‌ فێری چی ده‌كرێت به راستی جیگای شه رمه زاریه و نوسینی له م جۆره له ناو قوتابخاندا برواناکه م له سه ر دیواره کانی تکساسیش نوسرابیت . به لام ئه مه له لایه ن رۆشنبیر ترین چینی کۆمه لگاوه نوسراوه نه وه کو خه لکی تر ئه مه یه نه وه ی دوارۆژ بۆیه من پیم وایه سه ره تا په ر وه رده له ماله وه ده ست پێ ده کات ئه و سا ده گاته قوتابخانه چونکه چه پڵه به یه ك ده ست لینادریت واته ته نها مامۆستا به س نیه ، به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا كرمه‌ڵێك مامۆستا و كه‌سانی دڵسۆز هه‌نه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یان زۆر كه‌مه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ڵابردنی و سڕینه‌وی ئه‌م نووسیانه‌ ، 










هه‌رچه‌نده‌ لابردنی ئه‌م نووسینانه‌  تێچوویه‌كی زۆركه‌می تێده‌چێت به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و وه‌گرنگی نه‌دانی مامۆستایان به‌م نووسیانه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م نووسینانه‌ زیاد ده‌كه‌ن،



مه عریفه ی قوتابی له پرۆسه ی خویندن؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!
بێ گومان هه موو مان ده زانین بۆ ئه وه ده چینه قوتابخانه چونکه جیگای په روه رده و زانست و مه عریفه ته و رۆشنبیر کردنی تاکه کانی کۆ مه لگایه به لام ئه وه ی جیگای داخه ئیستا ئه م وشانه ی سه ره وه زۆر به که می به دی ده کر یت ئه م وینانه خۆیان ئه دوین ئه مه دیواری پۆلی قوتابخانه یه که له لهقوتابخانه کانی بنه سلاوه که له لایه ن ( م هه ردی)گیراوه به راستی جیگای شه رمه زاریه و نوسینی له م جۆره له ناو قوتابخاندا برواناکه م له سه ر دیواره کانی تکساسیش نوسرابیت . به لام ئه مه له لایه ن رۆشنبیر ترین چینی کۆمه لگاوه نوسراوه نه وه کو خه لکی تر ئه مه یه نه وه ی دوارۆژ بۆیه من پیم وایه سه ره تا په ر وه رده له ماله وه ده ست پێ ده کات ئه و سا ده گاته قوتابخانه چونکه چه پڵه به یه ك ده ست لینادریت واته ته نها مامۆستا به س نیه .




[1]



حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌توانن بنه‌بڕی بكه‌ن:
هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسیاره‌كان زۆر گرنگی به‌م شته‌ ناده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وی ده‌توانن زۆر به‌ ئاسانی بنه‌بڕی بكه‌ن ، بۆ نموونه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو منداڵێك نووسیبووی (بژی داعش ) ئه‌و قوتابخانه‌یان داخشت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ، له‌ كاتێكدا ئێمه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین ووشه‌ی نه‌شایاوتر ده‌بینین به‌ڵام كه‌س ڕێگری لێ ناكات

-------
ئه و قوتابخانه یه ی دروشمی داعشی تێدا نووسرا، داخرا:
دوای ئه وه ی دروشمه كانی داعش و ناوی ئه و رێكخراوه تیرۆریستییه له سه ر دیوار و هه ندێك شوێنینوسرا، ئه مڕۆ په روه رده ی دهۆك بڕیاریدا قوتابخانه یه ك دابخات.به پێی لێدوانی به ڕێوه به رایه تی په روه رده ی خۆرهه ڵاتی دهۆك به سایتی مه دا پرێسی وتووه : ئه و قوتابخانه یه هی ئاواره موسڵییه كانه و خوێندكار و قوتابیی ئاواره ی ئه و شاره تێیدا ده خوێنن.سه میر عه بدولعه زیز ئه وه شی ئاشكرا كردووه ، ئاگاداری به ڕێوه به ری قوتابخانه كه كراوه ، كه دایبخات تا ئه و كاته ی لێكۆڵینه وه ته واو ده بێت له سه ر ئه و كارانه ، وتیشی: "یه كێك له دروشمه كان نوسراوه ، بچی داعش و بڕوخێت پێشمه رگه ".دوای تێكچوونی ره وشی ئه منی شاری موسڵ و ناوچه كانی ده ورووبه ری و ئاواره بوونی هاوڵاتیانی ئه و ناوچانه بۆ هه رێمی كوردستان، له پارێزگای دهۆك دوو خوێندنگای تایبه ت بۆ خوێندكاره ئاواره كان كراوه ته وه و خوێندكاره عه ره به كانی یه كێك له وخوێندگایانه ش دروشمی بژی بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و بشكێت بۆ پێشمه رگه بڵاودهكه نه وه .رۆژی 22ی ئه م مانگه حه سه ن حسێن جێگیری به رێوه به ری خوێندنگای ژێهات، له گه ره كی هێتیت له رۆژهه ڵاتی پارێزگای دهۆك به خه ندانی ڕاگه یاند : " دوای هاتنی ئاواره كانی موسڵ وناچه كانی ده ورووبه ری بۆ هه رێمی كوردستان و له پارێزگای دهۆك دوو خوێندنگا بۆ خوێندكاره ئاواره كان دابینكراوه " .وتیشی : " ته واوی ئه و خوێندكارانی خه ڵكی شاری موسڵ و قه زای تلكێف و ناوچه كانی تری عیراقن كه ئاواره ی هه رێمی كوردستان بوون و له هه ردوو قوتابخانه ی ژێهات و هۆشه نگ ده خوێنن ".ئه و ماموستایه ئاماژه به وه شده كات : " بۆ دووه م جاره له سه ر ته خته ره شه كانی قوتابخانه ی ژێهات دروشم دژی هێزه كانی پێشمه رگه ی كوردستان له لایه ن خوێندكاره عه ره به كانه وه ده نوسرێت."
[2]



ته‌نانه‌ت شاره‌وانییه‌كانیش به‌شدارن
 هه‌ندێك جار شاره‌ونییه‌كان ڕێخۆشكه‌رن بۆ ئه‌مانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ڕووی دا
ئه م دیمه نه ناشرینه که ده ی بینن دیواری قوتابخانه ي شه هيد سيرواني كچانه که به م شیوه یه دیاری کراوه بو به قاله کانی شاره که مان تو ویژدانتان شوین برا بو ئیره نه بیت دیاری بکریت بو شوینی به قالی له کاتیکدا شوینی تایبه ت به سه وزه و میوه فروشان دیاری کراوه له شاره که مان بو زانیاری تان ئه م شوینه له لایه ن شاره وانیه وه ده ست نی شان کراوه که هیچ گونجاو نیه بو شوینی سه وزه و میوه فروشتن جگه له ناشرین کردنی شار ......؟[3]



شاره‌وانی ته‌رحه‌م به‌سه‌ر ئاوی حه‌مامه‌وه‌ ئه‌كا
له‌بری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایاندا دیواری قوتابخانه‌ دابه‌ش ئه‌كرێت
علی حاجی زه‌ڵمی
خورمال
21-5-2016
ئه‌م وێنانه‌ ئه‌و پارچه‌ زه‌ویانه‌ نین كه‌ شاره‌وانی دیاری كردوون كه‌به‌سه‌ر مامۆستایاندا دابه‌شی بكات"ئه‌مه‌ دیواری قوتابخانه‌ی بێسارانی بنه‌ره‌تیه‌ كه‌به‌ فه‌رمانی شاره‌وانی خورمال بۆ به‌قاڵ و سه‌وزه‌ فرۆشانی دیاری كردووه‌"شاره‌وانی له‌بری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایاندا دیواری قوتابخانه‌ دابه‌ش ئه‌كات "ئه‌م كاره‌له‌كاتێكدابوه‌ كه‌نه‌ به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایان نه‌ په‌روه‌رده‌ ئاگادارن له‌و كاره‌" سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هیشتا یه‌كێك له‌كارمه‌ندانی شاره‌وانی وتویه‌تی به‌ به‌قاڵ و ده‌ستگیره‌كان مه‌كته‌ب و مامۆستا عیلاقه‌یان به‌سه‌رئه‌مه‌ چیه‌...له‌كاتیكدا شاره‌وانی پیویسته‌ له‌هه‌ولی جوانكردنی سیمای شاردا بێت نه‌ك به‌م شیوه‌یه‌ دیواری یه‌كیك له‌قوتابخانه‌كان ناشیرین بكات سه‌ره‌رای دروست بونی ژاوه‌ژاویكی زۆر كه‌له‌لایه‌ن به‌قاڵه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بیت بۆیه‌ پێویسته‌ شاره‌وانی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ و به‌ریوه‌به‌ریتی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌له‌بجه‌ به‌جدی ئاورێك له‌وكیشه‌یه‌ بدنه‌وه‌[5]



--------------------------------------------



ناشرین ترین دیارده له قه زای شاره زوورنوسينو ئاگرکردنه وه وسوتانی کارتونو سندوقی میوه له بن دیواری ئه م قوتابخانه دا که رووژانه دوباره دبیته وه
له لایه ن له هه ندیک له سه وزه و میوه فرووشه کانی بازاری هه له بجه ی یه کان
تیبینی /ئه م دیواره دیواری قوتابخانه ی شه هید سیروانی کچانه که تازه دروستکراوه‌
Amanj Roose[8



[8]



هه‌ندێك له‌ نووسینه‌كان زۆر كۆمیدین
[4]




زۆرێك له‌ نووسراوه‌كان عاشقانه‌ن
یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كان



[6]

ته‌نانه‌ت چیرۆكی ئاشقانه‌ش هه‌یه‌
گه نجێک له شاری دهۆکبه شێوه یه کی سه رنج ڕاکێشخۆشه ویستی خۆی بۆ کچێک ده ر ئه بڕێتگه نجێکی شاری دهۆک بۆ ده ربڕینی خۆشه ویستی زیاتر له ۵۰۰۰ نامه ی خۆشه ویستی ده نوسێت و ده یخاته ناو گۆڕه پانی ئه و خوێندنگایه ی که ئه و کچه ی تیا ئه خوێنێپاشان له دیواری قوتابخانه که ده وای لێبووردنی له به ڕێو به ری خئێندگا کردوه و داوای لێیان کردوه له ئاهه نگه که یان ئاماده بن...
[7]

كوريك لة دهۆك نزیكه‌ی 4 هه‌زار نامه‌ی له‌ناو قوتابخانه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌سه‌ر زه‌ویدا په‌رش و بلاو كرد بۆ ده‌ر برینی خۆشه‌ویستی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كه‌ش نوسیتی هیوادارم به‌ریوه‌به‌ری قوتابخانه‌ توره‌ نه‌بیت لیم و ده‌بیت له‌گه‌ل مامۆستاكان بین بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌م خودا بۆی ئاسان بكات



 [11]



خراپی دیواره‌كان و گرنگی پێنه‌دانیان:
زۆرجار دیواره‌كان ئه‌ونه‌ده‌ خراپن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی مه‌ترسی بۆ گیانی قوتابییان

به‌هۆی ناله‌باری دیواری نیوان دوو قوتابخانه‌ له‌ شاره‌زوور دوو که‌س بریندار بون مێردمنداڵیکیش گیانی له‌ده‌ست دا
ئا؛سلمان ملا محمد شه‌مێرانی
له‌ قه‌زای شاره‌زوور دیواری نێوان قوتابخانه‌ی ئالانی کورانی ئاماده‌ی و ده‌رسیمی بنه‌ره‌تي چه‌ند ساڵیکه‌ مه‌ترسی رووخانی کراوه‌ به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می له‌ چاره‌ سه‌ر کردنی رۆژی شه‌مه‌ 13_10_2012 ده‌روخێت و سێ خوێندکار له‌ قوتابخانه‌ی ئالانی کوران بریندار ده‌بن و دوای گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ مه‌به‌ستی جاره‌سه‌ر کردن یه‌کیکیان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا به‌هیوای ئه‌وه‌ین خوا به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات و شیفای برینداره‌کان و زوو گه‌رانه‌وه‌یان بۆ قوتابخانه‌و دریژه‌ دانیان به‌ خویندن ،،

[10]


دوكان.. باران بارین دیواری قوتابخانه‌یه‌ك ده‌روخێنێت
"داوامان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی قوتابخانه‌ی قه‌میشه‌ كردوه‌ به‌ ئاگابن"
له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی په‌روه‌رده‌ی دوكان له‌ گوندی قه‌میشه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی خه‌له‌كان به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ دیواری قوتایخانه‌ی قه‌میشه‌ی بنه‌ڕه‌تی روخا.
شێركۆ كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی قه‌میشه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-12-2014 دوای ئه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌ ده‌ستیپێكردو خوێندكاران رۆیشتنه‌ پۆله‌وه‌ دیواری شورای قوتابخانه‌كه‌مان هه‌ره‌سی هێناو به‌شێكی روخا.
وتیشی: به‌شێكی تری ئه‌و دیواره‌ مه‌ترسی رۆچوونی له‌سه‌ره‌، خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نه‌بوه‌ به‌ڵام داواكارین له‌ به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی په‌روه‌رده‌ی دوكان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی زوه‌ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌شێكی بیناكه‌ كه‌ پێویسته‌ تازه‌ی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراورونه‌دات.
سه‌ردار حه‌مه‌ ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ڕوخانی دیواری قوتابخانه‌ی قه‌میشه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌هۆی باران بارینه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ به‌شی ئه‌ندازه‌مان ئاگادركردۆته‌وه‌ كه‌بچن به‌ هانایانه‌وه‌ .
وتیشی: پێشتریش له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی كردنمان بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ تێبینی و پێش بینی ئه‌وه‌مان كردبوو بۆیه‌ ده‌رخسته‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئاماده‌یه‌ هه‌ر كه‌شوهه‌وا ده‌رفه‌ت بدات له‌ كه‌مترین كاتدا ده‌ستده‌كه‌ین به‌ تازه‌كردنه‌وه‌.
راشیگه‌یاند: داوامان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی قوتابخانه‌ی قه‌میشه‌ كردوه‌ به‌ ئاگابن له‌ چاودێری خوێندكاران، قوتابخانه‌ی قه‌میشه‌ی بنه‌ڕه‌تی 58 و خوێندكارو شه‌ش مامۆستای هه‌یه‌.
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكان


[15]


ئه‌م وێنه‌یه‌ی که‌ ئه‌یبینن وێنه‌ی دیواری ئاماده‌ی سلێمانیه‌ که‌ خه‌ریکه‌ ئه‌روخیت

ئه م قوتابخانه يه سالي 1928 دروست كراوه له پێش دا ناوی سانه‌وی سلێمانی بوه‌زۆر به‌ی مه سئولينی ئه‌م شاره ئه م قوتابخانه يه پێی گه ياندوون به لام بيوه فا بوون به رامبه ری چونكه خه ريكه ئه روخيت

[16]



كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م نووسینانه‌ و ڕای قوتابییان

به‌ڕێكردنی‌ ته‌مه‌نێك له‌ خوێندن له‌ ناو بینایه‌ك كه‌ له‌ هۆڵێَكی‌ گه‌وره‌ و ساحه‌یه‌كه‌ی‌ مه‌زن و چه‌ند ژوورێك پێك هاتووه‌ و پێی ده‌ڵێن (ماڵی دووه‌م) قوتابخانه‌ پێویستی‌ به‌ چه‌ند مه‌رج و چاودێرییه‌ك هه‌یه‌ تاكو ژیانێكی‌ دروست و ته‌مه‌نێكی‌ پۆزه‌تیڤی‌ تیا به‌سه‌ر ببرێت و زانست و مه‌عریفه‌یه‌كی‌ به‌رهه‌م داریشی هه‌بێت، یه‌كێك له‌و شتانه‌ و سه‌ره‌كی ترین هۆكاری‌ كاریگه‌ر له‌سه‌ر ده‌روونی‌ قوتابی ژینگه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌یه‌تی‌، چونكه‌ له‌ناو هۆڵێكی‌ پیس و له‌ ناو ژوورێكی‌ ناشیرین به‌ گه‌چ و بۆیاخێكی‌ مردوودا و ته‌والێتێك كه‌ته‌نها بۆ داخستن گونجاو بێت و نه‌بوونی‌ مه‌غسه‌ل و شوێنێكی‌ تایبه‌ت به‌ حه‌وانه‌وه‌ی‌ قوتابی و فرۆشگایه‌كی‌ بچوك و خواردنی‌ كه‌م و بێسود و بێكه‌ڵك تیایدا ئه‌بێ چ ده‌روونێكی‌ گونجاو و كراوه‌ به‌ قوتابی ببه‌خشێت تاكو وانه‌كانی‌ به‌باشی بخوێنێت و ته‌مه‌نی‌ به‌ زایه‌ نه‌چێت له‌ خوێندنێكی‌ بێ سوود و زانستێكی‌ بێ به‌رهه‌مدا.
سالار ڕه‌ئوف قوتابی ئاماده‌یی سلێمانی‌ كوڕان: به‌ بۆچوونی‌ من ژینگه‌ی‌ پاك و چاك ڕاسته‌وانه‌ كاریگه‌ری‌ باش دروست ئه‌كات له‌سه‌ر ده‌روونی‌ قوتابی و زیاتر بیرو هۆشی ئه‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ زانست ئه‌گه‌ر هه‌ر قوتابخانه‌كه‌ی‌ خۆم به‌ نموونه‌ بێنمه‌وه‌ هه‌ندێ جار پۆله‌كه‌مان كه‌ پیس ده‌بێت تاقی ده‌رسمان نابێت و خه‌یاڵ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بێت و دیواری‌ قوتابخانه‌كه‌مان شوشه‌ بووایه‌ یان ڕه‌نگێكی‌ جوان بۆیاخ بكرایه‌ ئه‌وه‌ بێگومان وده‌روونێكی‌ ساف و ئاراممان ده‌بوو وه‌ حه‌ز و ئاره‌زووی‌ خوێندنمان زۆر تر ده‌بوو ئه‌نجامی‌ ئه‌مه‌ش ده‌ره‌جه‌ی‌ به‌رز و پله‌ی‌ به‌رزمان بۆ ده‌هاته‌وه‌ و له‌ كۆتاییشدا له‌ شوێنی‌ باش وه‌رده‌گیراین له‌ زانكۆ و كه‌سی پسۆڕ و شاره‌زامان زۆرتر ده‌بوو بێگومان ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ پێش كه‌وتنی‌ وڵاته‌.
مامۆستا ئه‌ركان حه‌سه‌ن توێژه‌ر له‌ قوتابخانه‌ی‌ ده‌رسیم به‌وه‌رچه‌رخانی‌ ڕاگه‌یاند:
بێگومان ژینگه‌ی‌ دروست كاریگه‌ری‌ باشی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ خوێندكار وا له‌ خوێند كار ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی‌ مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ ده‌وروو به‌ره‌كه‌یدا دووربێت.
وه‌ زۆربه‌ی‌ جار ژینگه‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ خوێندگه‌ كاریگه‌ری‌ سلبی‌ كردۆته‌ سه‌ر ئاستی‌ خوێندكار له‌ قوتابخانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ خراپ ده‌وری‌ هه‌بووه‌ له‌ دروست كردنی‌ گرفت بۆ خوێندكار ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی‌ خراپ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نه‌گونجاو زۆربه‌ی‌ جار له‌ ژینگه‌یه‌كی‌ شێواوه‌ هاتووه‌ كاریگه‌ری‌ خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر هاوڕێ‌ و هاوپۆله‌كانی‌ له‌ قوتابخانه‌.
به‌ڕاستی پاكوخاوێنی‌ فرۆشگاو توالێته‌كان و هۆڵه‌كانی‌ خوێندن تاڕاده‌یه‌كی‌ باش گرنگی‌ پێده‌درێت به‌لاَم زۆربه‌ی‌ جار به‌هۆی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ خویندكاران و بوونی‌ سێ‌ ده‌وام له‌قوتابخانه‌كاندا وای‌ كردووه‌ وه‌ك پێوست نه‌توانین به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆرباش ئاگاداری‌ پاك و خاوێنی‌ بین وه‌ نه‌ بوونی‌ كارگوزار یان به‌ ته‌نها یه‌ك كارگوزار ره‌نگه‌ فریای‌ ئه‌و هه‌مووكاره‌ نه‌كه‌وێت نه‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باش پاك و خاوێنی‌ خوێندنگه‌ رابگرێت.
په‌روه‌رده‌ یان بڵێن وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ پێویسته‌ له‌ رووی‌ ژینگه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ بدات ژینگه‌یه‌كی‌ باش بۆ خوێندكاران دابین بكات له‌ڕێگه‌ی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ خوێنكاران له‌پۆله‌كه‌دا كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ خوێندگاكان و دروست كردنی‌ یاریگاو سه‌وزكردنی‌ باخچه‌و دابین كردنی‌ باخه‌وان بۆئه‌وه‌ی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ جوان و بوونی‌ هه‌وای‌ پاكژ بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانین له‌ڕووی‌ ژینگه‌وه‌ زیاتر هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ بده‌ین به‌ دابین كردنی‌ شوێنی‌ گونجاو بۆ درووست كردنی‌ قوتابخانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گونجاو هه‌مووئه‌و مه‌رجه‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ییه‌كان تیا ڕه‌چاو بكرێت كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ زۆری‌ خوێندكاران له‌ناو پۆله‌ كاندا دابین كردنی‌ ته‌واڵیتی‌ پێویست بۆ خوێندكاران و دابین كردنی‌ ئاوی‌ پاك بۆ خواردنه‌وه‌ و دروست كردنی‌ گروپ به‌ناوی‌ هاورێیانی‌ ژینگه‌ و هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خوێندكاران له‌ ڕووی‌ گرنگی‌ دانی‌ زیاتر به‌ ژینگه‌ .
خه‌نده‌ عومه‌ر قوتابی ئاماده‌ی سۆلاڤی‌ كچان سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌ی‌ قوتابخانه‌كان به‌وه‌رچه‌رخانی‌ ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ زۆر گرنگی‌ به‌ پاك و خاوێنی قوتابخانه‌كه‌مان ده‌ده‌ین و چونكه‌ پیسی ژینگه‌ی‌ قوتابخانه‌كان تاراده‌یه‌ك له‌وانه‌یه‌ بۆ كوڕان گران بێت به‌ڵام به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ پێمان جوان نیه‌ كچین و تواناشمان هه‌یه‌ و به‌ڵام قوتابخانه‌كامان پیس بێت و قێزه‌ون بێت چونكه‌ به‌وشێوه‌یه‌ هه‌م توانای‌ وه‌رگرتنی‌ زانست و ده‌رسه‌كه‌ی‌ خۆمان نابێت هه‌م بۆ ته‌ندروستی‌ خۆشمان خراپه‌ و زیانمان پێده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ بته‌وێ و نه‌ته‌وێ له‌ ژینگه‌ی‌ پاك ته‌ندروستی باش به‌رهه‌م دێت و ژینگه‌ی‌ پیسیش نه‌خۆشی و كه‌شێكی‌ ناته‌ندروست بنیاد ده‌نێت،و له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ بۆ یارمه‌تی‌ كارگوزاره‌كانمان پێمان خۆشه‌ یارمه‌تییان بده‌ین چونكه‌ زۆربه‌یان ته‌مه‌نێكیان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیشه‌دا ناگونجێ‌.
شیلان قوتابی یه‌كێك له‌ ئاماده‌ییه‌كانه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌یان وتی‌: ئێمه‌ تیمێكی‌ ژیتگه‌مان هه‌یه‌ له‌ چه‌ند قوتابییه‌ك پێكهاتووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌مان، وه‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ قوتابییه‌ پاك و خاوێنی قوتابخانه‌كه‌ی‌ بپارێزێت و بیگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ پاك و خاوێنی‌ پێویسته‌ دابین بكرێت بۆ زیاتر ڕاگرتنی‌ خاوێنی‌ قوتابخانه‌كان.
شه‌هێن قوتابخانه‌كه‌ی‌ خۆی زۆر به‌دڵه‌ و ده‌ڵێت: قوتابخانه‌كه‌مان له‌ ڕووی‌ پاك و خاوێنییه‌وه‌ زۆر گونجاوه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مامۆستا و قوتابی بێ جیاوازی‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ پاك كردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌مان، قوتابخانه‌كه‌مان له‌م ساڵدا چوار یان پێنج ڕۆژی ته‌رخان كردووه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تی‌ پاك كردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌مان هیوادارین هه‌موو قوتابخانه‌یه‌كی‌ تریش چاو له‌ قوتابخانه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ بكه‌ن.

باشترین چاره‌سه‌ر دانانی كامێرایه‌
هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی‌ قوتابی له‌ناو یه‌كتردا و له‌گه‌ڵ مامۆستادا و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ‌ ئامێر و ئامره‌زه‌كانی‌ قوتابخانه‌ پێویسته‌ له‌ ئاستێكی‌ زۆر باشدا بگوزه‌رێت چونكه‌ ئه‌وه‌ پێكه‌وه‌ ژیانێكه‌ و چه‌ند ساڵێك پێكه‌وه‌ ده‌بن پێویسته‌ گونجانێكی‌ زۆر له‌ نێوان قوتابیان و ڕێز و ئیحترامێكی‌ دڵسۆزانه‌ بۆ مامۆستا و هه‌لسوكه‌وتێكی‌ دروست له‌گه‌ڵ‌ قوتابخانه‌دا بكرێت تاكو ئه‌و پێكه‌و ه‌ژیانه‌ به‌ پۆزه‌تیڤ و گونجان یه‌كلا ببێته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ ڕێز بۆ مامۆستا و كه‌م بوونه‌ و  نه‌مانی‌ پێكه‌وه‌ ژیان له‌نێوان قوتابیاندا وای‌ كردووه‌ پێویستی‌ چاودێری كردن بێته‌ئاراوه‌ له‌سه‌ر قوتابیان له‌ناو پۆل و هۆڵه‌كاندا و له‌كاتی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ قوتابی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌مه‌ش به‌هۆی كامێرای چاودێرییه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌بێته‌ مۆدێلێكی‌ نوێی وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ئێستاش له‌ هه‌ندێ قوتابخانه‌دا بوونی‌ هه‌یه‌.
[14]
به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ قوتابخانه‌كان له‌ڕووی‌ ئه‌منییه‌وه‌‌و هه‌ستكردنی‌ قوتابیان به‌چاودێریكردنیان، له‌ئێستادا له‌زۆربه‌ی‌ قوتابخانه‌كاندا كامێرای‌ چاودێری‌ دانراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانیش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانیش سه‌رپشككراون به‌دانانی‌ ئه‌و كامێرایانه‌.
مامۆستا (نه‌جمه‌دین عه‌لی‌) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاند، دوای‌ ئهوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاریدا به‌دانانی‌ كامێرای‌ چاودێری‌ له‌قوتابخانه‌كاندا، له‌ئێستادا له‌زۆربه‌ی‌ قوتابخانه‌كان‌و ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندندا كامێرای‌ چاودێرییان داناوه‌، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ قوتابخانه‌كان له‌هه‌ر ڕووداوێكی‌ نه‌خوازراو له‌دوای‌ ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ قوتابخانه‌كان، هاوكات واله‌قوتابی‌ ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌بوونی‌ چاودێری‌ بكات نه‌بێته‌ هۆی‌ بێزاركردنی‌ هاوڕێكه‌ی‌.
وتیشی‌:"دانانی‌ كامێرای‌ چاودێری‌ بۆ هه‌ندێك له‌قوتابخانه‌كان زۆر پێویسته‌، چونكه‌ وه‌ك پێویست پاسه‌وانیان نییه‌و بۆشیان دانه‌مه‌زراوه‌ به‌تایبه‌ت قوتابخانه‌ نوێیه‌كان، ئه‌وه‌ش واده‌كات چاودێری‌ بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و قوتابخانانه‌و جۆرێك له‌دڵنیایی‌ هه‌بێت له‌پاراستنیاندا".
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌كانی‌ قه‌زاوناحیه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ سه‌رپشككراون بۆ دانانی‌ ئه‌و جۆره‌ كامێرایانه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌ی‌ پێویستیان بۆ دابینكراوه‌
[13]
محمد شه‌ریف توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌:
 به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ئه‌م ئامێره‌ له‌ هه‌ندێ له‌ قوتابخانه‌كاندا هه‌یه‌ و هه‌ندێكی‌ تر لێی بێ به‌شه‌ وه‌ له‌و قوتابخانه‌یه‌شی كه‌هه‌یه‌ ژماره‌یه‌می‌ كه‌مه‌ و به‌شی پێویست نیه‌ چونكه‌ زۆر له‌قوتابیان شاره‌زای شوێنی كامێراكه‌ ده‌بن و ده‌زانن له‌كوێدا داده‌نرێت و هه‌ر ناچن به‌و شوێنانه‌دا واته‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌، و قوتابیان فێرده‌بن له‌و شوێنانه‌ كه‌متر سه‌رپێچی‌ بكه‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌دا كه‌ ده‌زانن كامێرای‌ لێ نیه‌ سه‌رپێچییه‌كانیان هه‌موو له‌وێدا كۆده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ بڕوای من ئه‌مه‌ كاریگه‌ری‌ سلبی زۆر تره‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌ڕووی‌ ده‌روونیشه‌وه‌ قوتابی توشی مه‌له‌ل بكات و هه‌ر له‌بیری ئه‌وه‌دا بێت ئه‌و شوێنه‌ كامێرای‌ لێ نیه‌ تا چه‌ندگونجاوه‌ بۆ سه‌رپێچی‌ و ئه‌و شوێنه‌ی‌ تریش كامێرای‌ لێیه‌ ئاگاداربێت نه‌چێت، جا ئه‌گه‌ر دانانی‌ ئه‌م كامێرایانه‌ گشتگیر كرا ئه‌وه‌ شتێكی‌ زۆر باشه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێك دابنرێت و له‌ دوو شوێن نه‌بێت ئه‌وه‌ هیچ جیاوازییه‌كی‌ نابێت.

گوڵان قادر قوتابی ئاماده‌یی تافانی‌ كچان: به‌ڕاستی وڵاتی‌ ئێمه‌ش خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و سنوورێك كه‌ پێویست به‌ چاودێری بێ گیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاودێری ترمان زۆرن به‌ڵام به‌هۆی زۆر بوونی‌ هۆكاره‌كانی‌ لاسایی كردنه‌وه‌مان له‌ وڵاتانی‌ تر كێشه‌كان زۆر تر ده‌كات و ورده‌ ورده‌ له‌ به‌ره‌و پێش چوندایه‌ چ لایه‌نی‌ باشی بێت یان خراپ بۆیه‌ ڕه‌فتار و كردنی‌ شتی‌ نه‌شیاو له‌ ئێستای‌ قوتابیه‌كانماندا بۆته‌ شتێكی‌ باو بۆیه‌ پێویستی‌ به‌ چاودێری كردن هه‌یه‌ له‌ ئێستای‌ خوێندندا تاكو بتوانرێت ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی‌ كه‌میش بێت كۆنترۆڵێكی‌ كه‌می‌ كرداره‌ نیگه‌تیڤه‌كان بكرێت.

دڵنیا قوتابی دواناوه‌ندی‌ مه‌شخه‌ڵان:
به‌ڕاستی دانانی‌ ئه‌م كامێرایه‌ له‌ ئێستا داله‌ هه‌ندێ‌ قوتابخانه‌دا سوودی‌ خۆی هه‌یه‌ و زیانی‌ خۆشی هه‌یه‌، دیاره‌ هه‌موو دروستكراوێكیش سود و زیانی‌ خۆی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌بۆچوونی‌ من دانانی‌ ئه‌م جۆره‌ كامێرایانه‌ سوودی‌ زۆر تره‌ له‌ زیانی‌ چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا هه‌ندێ له‌ قوتابیان كه‌له‌ ماڵ‌ ده‌رده‌چن به‌ نیازی‌ كردنی‌ چه‌ند شتێكی‌ نه‌شیاون كه‌ بۆ قه‌تابخانه‌ ناشێ وه‌ك هه‌ڵگرتنی‌ مۆبایل یان هێڵی ئینته‌رنێت به‌ڵام به‌دانانی‌ ئه‌م جۆره‌ ئامێره‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌ندێ شوێن دابنرێت وه‌ك هۆڵه‌كان و ساحه‌ی‌ خوێندنگه‌ و له‌ چه‌ند شوێنێكی‌ تری پێویستدا بۆئه‌وه‌ی‌ سنورێك بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ دابنرێت تاكو بزانن و فێرببن خوێندن بۆ كاری‌ نه‌شیاو به‌كار نه‌هێنن و به‌ناوی‌ قوتابخانه‌و ناوی‌ پیرۆزی‌ قوتابییه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ كارانێكی‌ خراپ و له‌ سنوور ده‌رچوون كه‌ن و ئه‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌ (قوتابخانه‌) و قوتابی و چه‌مكی‌ پیرۆزی‌ خوێندن و فێر بوون له‌كه‌دار نه‌كه‌ن.

شه‌هلا ئیبراهیم قوتابی ئاماده‌یی تافانی‌ كچان: بوونی‌ كامێرای چاودێری‌ به‌ بۆچونی‌ من چه‌ند سودێكی‌ هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ناو قوتابخانه‌ به‌ڵكو دانانی‌ له‌ چوارده‌وری‌ قوتابخانه‌ش زۆر شتێكی‌ گونجاو و چاك ده‌بێت له‌لایه‌ك بۆ چاودێری قوتابی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌ چونكه‌ زۆر جار قوتابی هه‌ر پێی بڕی له‌ قوتابخانه‌ ده‌ست  ده‌كات به‌ سه‌رپێچی و چه‌ندان كردار كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ یاسای‌ قوتابخانه‌ن هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی‌ ترشه‌وه‌ له‌ئێستا دا هه‌ندێ نوسینی‌ چه‌ند شتێكی‌ نه‌شیاو له‌سه‌ر دیواری‌ قوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی‌ بێ مسته‌واوه‌ ئه‌نوسرێ جا دانانی‌ ئه‌م ئامێره‌ له‌ چوارده‌وری‌ قوتابخانه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌ ده‌بات یان وتن و كردنی‌ چه‌ند شتێكی‌ بێ سوود كه‌ ده‌كرێت له‌ ناو قوتابیان خۆیاندا ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌ره‌و نه‌مان ده‌بات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی‌ چه‌ند سودێكی‌ باش زیانی هه‌یه‌،له‌وانه‌یه‌ دانانی‌ ئه‌م ئامێره‌ له‌ هه‌ندێ شوێنی‌ تایبه‌تدا وه‌ك (شوێنی‌ ده‌ست شۆرین، ته‌والێته‌كان،...)چه‌ندان زیانی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ بۆ قوتابخانه‌ی‌ كچان له‌وانه‌یه‌ له‌وشوێنانه‌دا قوتابی خۆی بگۆڕێت یان له‌چكه‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌ و دووباره‌ بیبه‌ستێته‌وه‌ یان هه‌ر شتێكی‌ تر ئه‌ندامه‌ حه‌رام كراوه‌كانی‌ ده‌ربكه‌وێت به‌ڕاستی ئه‌و شوێنانه‌ شوێنی‌ پێویستی‌ قوتابیانن جا قوتابیانیش به‌هه‌ستكردنیان له‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ كامێرای‌ لێیه‌ ناچنه‌ ئه‌و شوێنانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زۆر پێویستیش بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها ژماره‌یه‌كی‌ كه‌م بێت و ئاشكراش بێت لای‌ قوتابیان ئه‌وه‌ به‌ته‌واوی‌ ناچنه‌ ئه‌و شوێنانه‌وه‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر چاودێری كردنی‌ ئه‌م ئامێرانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ بێت جێی باوه‌ڕ نه‌بێت ئه‌وه‌ زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ ئاستێك زیانه‌كه‌ی‌ زۆرتر بێت له‌ سووده‌كانی‌، من حه‌زه‌كه‌م قوتابیانیش دڵنیا بكه‌مه‌وه‌ و پێیان بڵێم كه‌ به‌م ئامێره‌ بێزار مه‌به‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌ خۆت دڵنیاییت هیتر به‌ هیچ چاودێرێك دڵگران مه‌به‌ چونكه‌ دڵنیابه‌ ئه‌وه‌ بۆ پارێزگاری‌ كردنی‌ تۆیه‌ له‌ مرۆڤی‌ خراپ و هاوڕێی خراپ.
  
[14]


ئه‌مانه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی تر كه‌ له‌ لایه‌ن كاك ئیدریس و كاك ئه‌حمه‌ده‌وه‌ گیراون:
ئارام دووزی كێیه‌؟؟؟
ئارام دووزی كێیه‌؟؟؟


هه‌ر نه‌یخوێننه‌وه‌ باشتره‌
هه‌ر نه‌یخوێننه‌وه‌ باشتره‌


لینكی ماڵپه‌ڕی سێكسی له‌ دیواری فوتابخانه‌
لینكی ماڵپه‌ڕی سێكسی له‌ دیواری فوتابخانه‌

یه‌ك دانه‌ش نا هه‌ دووان

ئه‌مه‌یان زۆر غه‌ریبه‌

ئه‌مه‌ زۆر خه‌ته‌ره‌  بۆیه‌ سڕدراوه‌

به‌منداڵی سه‌كسووسی هه‌یه‌

به‌و ده‌چم؟؟

ئه‌مه‌ش شاعر

ئاخ سیاسه‌ت

چاومانه‌ كاك ئارام

مه‌لاش عاشقه‌

چاومانه‌ (هیچی له‌گه‌ڵ ناوترێ)





[17]



تێبینی هه‌ندێك وێنه‌مان بڵاونه‌كردۆته‌وه‌ له‌به‌ر ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
تێبینی ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ڵگه‌ی زیاتر و شتی زیاتر له‌ كۆمێنت دابنێن یان بینێرن بۆمان
-
سه‌رچاوه‌كان:

[1]
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=332177216952837&id=100004816841149&match=2YLZiNiq2KfYqNiu2KfZhtmHLNiv24zZiNin2LHbjA%3D%3D

[2]
https://www.facebook.com/925376897482038/photos/a.925382054148189.1073741827.925376897482038/926340047385723/?type=3&permPage=1
[3]
https://www.facebook.com/groups/499134913539921/permalink/758575874262489/?match=2K%2FbjNmI2KfYsduMINmC2YjYqtin2KjYrtin2YbZhw%3D%3D
[4]
https://www.facebook.com/ZanyariiDrust/photos/a.352276021455816.105956.352056524811099/1039013536115391/?type=3&theater
[5]
https://www.facebook.com/alihaji.zalmi/posts/1173048929406790?match=2K%2FbjNmI2KfYsduMINmC2YjYqtin2KjYrtin2YbZhw%3D%3D
[6]
https://www.facebook.com/xami.Sharakam/posts/1291659767523989
[7]
https://www.facebook.com/banki.zaniare/photos/a.175649539139662.29685.174730125898270/681563211881623/?type=3&permPage=1

[8]
https://www.facebook.com/aras.aziz.77/posts/1665537820351661
[9]
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=1665537747018335&set=pcb.1665537820351661&type=3
[10]
https://www.facebook.com/groups/barzewabalak/permalink/365984393487763/?match=2YLZiNiq2KfYqNiu2KfZhtmHLNiv24zZiNin2LHbjA%3D%3D

[11]
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=336667486482958&id=194987933984248&match=2YLZiNiq2KfYqNiu2KfZhtmHLNiv24zZiNin2LHbjA%3D%3D
[12]
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=305864409546378&id=305758749556944

[13]
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=426694037459599&set=a.119963904799282.15537.100003570204166&type=3
[14]
http://www.zankokurd.org/Detail.aspx?id=865&LinkID=2
[15]
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=721619164601260&id=194736813956167
[16]
https://www.facebook.com/zryanhaje/photos/a.242333672560654.57203.240849036042451/280212852106069/?type=3&permPage=1
[17]
https://www.youtube.com/watch?v=iIcB9vmBtYk
[15]
[15]
[15]
[15]
[15]


نووسراوه‌ نه‌شیاوه‌كان له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كان Reviewed by k on 10:58:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: