له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه…ئاگاداری زۆر دانیشت به بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر !
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دانیش بۆ ماوه‌ی زیاتر له 6 كاتژمێر ڕۆژانه هۆكارێك ده‌بێ بۆ مه‌ترسی مردن و توش بوون به كێشه و نه‌خۆشیه‌كانی وه‌كو دڵ و شه‌كره و قه‌ڵه‌و بوون و شێرپه‌نجه به ڕێژه‌ی %50 .
بۆیه ئامۆژگاری ده‌كرێت به دوور كه‌وتنه‌وه له زۆر دانیشتن به تایبه‌تی كه جه‌سته‌ی مرۆڤ 600 ماسوڵكه‌ی جیاواز و206 ئێسكی تێدایه بۆ یارمه‌تی دانی جوڵه .
له‌به‌ر ئه‌وه به گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك له پێگه‌ی بۆڵد سكای مه‌ترسیه‌كانی زۆر دانیشتنی له خواره‌وه ئاماژه پێ كردوه :
_ زۆر دانیشتن ده‌بیێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌نكریاس ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌نسۆلین ده‌ربدات كه هۆكاری توش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌یه .
_ هۆكارێك ده‌بێ بۆ كه‌می چوونی خوێن بۆ مێشك ، به‌مه‌ش كاره‌كانی میشك لاواز ده‌كات .
_ كێشه‌كانی ئامێری هه‌رس زیاد ده‌كات ، بۆ نموونه توش بوون به قه‌بزی و سك هه‌ڵچوون و ترشانی گه‌ده‌و …
_ كێشه بۆ بڕبڕی پشت دروست ده‌كات ، به جۆڕیك ڕێگری ده‌كات به به ئه‌نجام گه‌یاندنی بردنی خوێن بۆ ماسوووكهكان ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هۆكاری ئازاری پشت و مله .
_ ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه بوونی چه‌وری له ده‌ماره‌كان كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی دڵ ده‌گه‌یه‌نێ .
_ ده‌بێته هۆی ڕوشانی ئێسكه‌كان و زیان پێگه‌یاندنیان .
_ ڕێگری ده‌كات له چاڵاكی جه‌سته‌و تووش بوون به خه‌مۆكی و نه‌مانی به‌رگری له‌ش و چه‌ندین كێشه‌ی تر .
نووسراوه له‌لایه‌ن
هێمن ئه‌حمه‌د
ليست هناك تعليقات: