بۆ ئافره‌تان…چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ ڕێگری كردن له سوتانه‌وه‌ی گه‌ده له‌كاتی دووگیانبوون
سوتانه‌وه‌ی گه‌ده یان ترشانی گه‌ده یه‌كێكه له كاته ناخۆش و بێزاركه‌ره‌كانی ئافره‌ت له‌كاتی دووگیان بووندا، بۆیه دكتۆرانی پسپۆڕ له‌م بواره‌دا كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری خواردنیان بۆ ئافره‌تان ده‌ست نیشان كردوه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه :
_ خواردنی باوی و ئه‌نه‌ناس و كه‌ره‌وز به درێژایی ڕۆژ یارمه‌تی دوور بوون له‌م كێشه‌یه ده‌دات .
_ خواردنی بسكویتی وشكی به خوێ له به‌یانیان زوو پێش جووڵه كردن له سه‌ر جێگا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده ده‌ست نه‌كات به ده‌ردانی ترشی كه هۆكاری ڕشانه‌وه‌و سوتانه‌وه‌یه .
_ دوور كه‌وتنه‌وه له به‌هاراتی ناو چێشت .
_ دوور كه‌وتنه‌وه له كه‌چه‌ب و زه‌ڵاته‌ی ئاماده‌كراو .
_ دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ پاش نان خواردن .
_ كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنه ترشه‌كان به گشتی .
_ چوكوڵاتهو قاوه به‌هه‌مان شێوه ده‌بێ ئافره‌ت ئاگادراریان بێ له زۆر خواردنی .
_ بنێشت سوتانه‌وه‌ی گه‌ده كه‌م ناكاته‌وه به‌ڵكو زیاتری ده‌كات .
نووسراوه له‌لایه‌ن
هێمن ئه‌حمه‌د
ليست هناك تعليقات: