Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئایا لیمۆ ددان سپی دەکاتەوە یان تێکی دەدات؟

زۆرجار ھەندێک قسە واباوە کە لیمۆ و ترشەمەنییەکان، کاریگەری باشیان لەسەر ددان ھەیە و سپیان دەکاتەوە، بەڵام پزیشکێکی پسپۆڕی ددان، ئەو قسانە ڕەت دەکاتەوە و کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی لیمۆ، ئاشکرا دەکات.
د. ھیدایەت بابەکر بلباس، پسپۆڕی جوانکاری ددان و مامۆستای لە زانکۆی ھەولێری پزیشکی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “زۆر جار بابەتی وا لە ئینتەرنێـت دەبینی کە گوایە لیمۆ ددان سپی دەکاتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، بەڵکو لیمۆ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ددان ھەیە”
ئەو پزیشکە، ئەوەشی خستەڕوو: “ڕاستە لیمۆ لەڕووی تەندروستییەوە سوودی زۆرە، بەڵام بۆ ددان، کاریگەری نێگەتیڤی ھەیە، چونکە دەبێتە ھۆی تێکدان و توانەوەی چینی سەرەوەی ددان، کە چینێکی ڕەقە، بەڵام ئەگەر کەسەکە وەک چارەسەر لیمۆی بۆ دانرابوو، دەبێت دوای خواردنی لیمۆ یان شەربەتەکەی، ئاو بخواتەوە و غەرغەرە بەئاو بکات”.
گوتیشی: “بەھەمان شێوەیە، گشت ترشییەکان، وەک لێموندزی و سماق و ترشییەکان، کاریگەری خراپی ھەیە، بەڵام لیمۆ کاریگەرییەکی لە ڕادەبەدەر خراپی ھەیە”.

باخچه‌
http://www.baxcha.com/detail.aspx?id=102769&LinkID=15



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
هێمن ئه‌حمه‌د

ئایا لیمۆ ددان سپی دەکاتەوە یان تێکی دەدات؟ Reviewed by Unknown on 11:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: