راپۆرت لەسەر پێشمەرگە
پێشمه‌رگه كێیه؟
پێشمه‌رگه كێیه‌و ئه‌ركی چیه؟ ئه‌م وشه پیرۆزه‌و ئه‌و پرسیاره گه‌وره‌یه زۆری له‌سه‌ر باس كراوه. دۆست‌و دوژمن هه‌ر یه‌ك به نۆبه‌ی خۆی ته‌فسیرو ته‌حلیلی خۆی راگه‌یاندوه.
دوژمن زیاتری باس كردوه چونكی پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری شهڕهفو ئازادی به وره‌یه‌كی پۆڵایین، به دڵێكی ئازاد‌و به ته‌واوی وجوودی خۆی كه به باڵای كوردستانه، شه‌ڕی مان‌و نه‌مانی له‌گه‌ڵ كردوه، مه‌رگی خۆ وه‌پێش له نێوچوونی ئازادی‌و شهڕهفو كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی خستووه. دهبووو ده‌كرا له‌سه‌ر پێشمه‌رگه زیاتر باس كراباو كۆنفرانسی له‌سه‌ر گیرابا.
كه‌متر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌م مهنزهڵهتو په‌له‌یه بۆ رۆڵه‌كانی خۆی وه‌ك شه‌ڕه‌فی نه‌ته‌وه‌یی به‌خشیوه كه وه‌ك باسێكی به‌هێزی گه‌له‌كه‌ی ناودێر كردوه. ئه‌م ئازادیخوازانه، رۆڵه به ئه‌مه‌گانه له بواره جیاجیاكان‌و قۆناغه دژواره‌كان، ته‌واوی قورسایی خهباتو تێكۆشانی پڕ له شانازیی گه‌له‌كه‌یان له‌سه‌ر شان‌و پیلی خۆیان هه‌ڵ گرتوه تاوه‌كو، كاروانی درێژی خهباتو پێش وه‌چوون بێپسانهوه، بهرقهرارو بهرمهدارو ئاڵای ئازادی‌و خۆڕاگری شه‌كاوه رابگرێت. ئه‌م ئاڵایه كه وه‌ك هێماو ره‌مزی نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌رزترین لوتكه‌كان ده‌دره‌وشێت، ته‌نیاو ته‌نیا مهچكو وره‌ی پێشمه‌رگه پاراستوویه‌تی. پێشمه‌رگایه‌تی شوغل نیه‌و مه‌نسه‌بی تایبه‌تی چین‌و توێژی دیاری كرا‌و نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌ركه، كه هه‌موو چین‌و توێژێك، بێ جیاوازیی جینسی‌و ئاینی‌و فكریی له خۆی كۆ كردۆته‌وه. پێشمه‌رگه ساز نابێت به‌ڵكوو له دایك ده‌بێت ئه‌و دایكه‌ی كه به دایكی نیشتمانی داده‌نێ. هه‌ر بۆیه منداڵی كورد له بێشكه دا مافخواز‌و، ئازادیخوازه.
پێشمه‌رگایه‌تی شه‌ڕه‌فه، رۆحه، مه‌عناو ئه‌خلاقه، فه‌لسه‌فه‌و كه‌رامه‌ته بۆیه بۆ هه‌ر تاكێكی كورد پێشمه‌رگه هه‌موو كات له بوون دایه، تازه‌یه‌و كۆن نابێت، پێویست به مێژوو نابێ‌و خوڵقێنه‌ری مێژوو‌و پێشڕه‌وی ره‌وته، رووی له داهاتووو دوارۆژه، تێده‌كۆشێ بۆ دوا رۆژی روون، كه خۆی تێدا ببێته. خۆ دیتن، خۆ ناسینه، خۆ ناسین ئه‌قڵانیه‌ته، خۆشه‌ویستی، عیشق‌و جوانیه، ئازاد ژیان‌و به‌خته‌وه‌ر بوونه، مرۆڤ دۆستی، ئاشتییه، دژی چه‌وسانه‌وه‌و تیشكی رزگارییه.
هیوادارم وشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه له ویترینی بوتیكی حیزب‌و رێكخراوه‌كان بێتهدهرو مه‌عناو مه‌فهومی شیاوی خۆی كه گه‌له‌كه‌مان به بیر‌و باوه‌ڕو كولتوری خهباتو تێكۆشانی خوێناوی خۆی پێبه‌خشیوه وه‌ربگرێ، ببێ به چهمو تێكه‌ڵ به ده‌ریای خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی پێشمه‌رگه بێت كه بۆ دوێنێ، ئه‌وڕۆ، سبه‌ی تێكۆشان بۆ گۆڕینی ژیان، بۆ رووناكی به‌خشین به هه‌موو قوژبنه تاریكه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی، ببێ به ئه‌ركی پیرۆز بۆ دوارۆژی پڕ له سهرفرازیو به‌خته‌وه‌ریی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئازایخوازانو خه‌باتگێران بهگشتیو به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆك كۆماری میلله‌تی وه‌ئه‌ستۆ گرتوه. ئه‌مڕۆ كورد له به‌شێكی وڵاته داگیركراوه‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی دهسهڵاتو حكومه‌تی خۆیه‌تی. له‌م به‌شه پێشمه‌رگه چالاكانه ئه‌ركی تازه‌ی به ئه‌ستۆ گرتوه‌و له خه‌باتی تازه‌تردا خه‌ریكی تێپه‌ڕ كردنی ئهركو ئه‌زموونی تازه‌یه.
هیوادارم كه له‌م مه‌یدانه‌دا به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بێنه ده‌ر، چونكی چاوی دونیا‌و چاوه‌ڕوانیی میلیونان كورد، له‌م ئه‌زموونه مێژووییه.
لێم مه‌پرسن، بۆ وشه‌ی پێشمه‌رگه هێنده گه‌وره‌و پیرۆزه، چونكی به بیستنی ناوی پێشمه‌رگه شهڕهفو كه‌ڕامه‌ت، عیزهتو ئازادی له مێشك دا زیندوو ده‌بێته‌وه هێز ده‌خوڵقێت. خوێنی گه‌رمی پێشه‌وا قازی‌و قاسملوو، شهڕهفكهندیو هه‌زاران رۆڵه وه‌جۆش دێنن‌و خروشی گه‌له‌كه‌مان له گه‌رووی پێشمه‌رگه، بۆ وه‌ده‌ست هاتنی ئامانجه‌كان ده‌بێت به بوركان. دوژمن ده‌له‌رزێت‌و ئاسۆ روون ده‌بێت، خۆری پڕتینی ئازادی روخساری نیشتمان ده‌نه‌خشێنێ.
بیست‌و شه‌شی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه له من، له تۆ، له و، له كوڕ، له كچ، له هه‌موو ئێمه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆز بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه ئه‌م شێعره‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو كات زیندوو كاك عه‌لی حه‌سنیانی (هاوار) پێشكه‌ش به هه‌موو هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ی به‌هه‌ستی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م
پێشمه‌رگه
ئه‌وه‌ی وریا، بوێر، ئازا‌و به جه‌رگه
ئه‌وه‌ی دوژمن له ئاستی ناگرێ به‌رگه
ئه‌وه‌ی ئاگای له ده‌ردی نیشتمانه
ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری پاوانی مانه
ئه‌وه كێیه؟ هه‌ڵۆی سه‌رماو زه‌رده
ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه، مه‌ردی نه‌به‌رده
كه گیانی خۆی له رێی گه‌ل دا ده‌به‌خشێ
به خوێنی ئاڵی كوردستان ده‌نه‌خشێ
بژی پێشمه‌رگه ئه‌ی پرشنگی ئاوات
بژی پێشمه‌رگه‌كه‌ی حیزبی دێموكرات
گه‌لی كوردی هه‌مووی چاوی له تۆیه
له تۆوه نیشتمانم سه‌ربه‌خۆیه
ژیانت بێشكانو بیبهدی بێ
به ئاواتم كه ئاواتت وه‌دی بێ
ده‌رباره‌ی وشه‌ی پێشمه‌رگه:
وشه‌ی پێشمه‌رگه ناوێكی لێكدراو (مركب)ه. له دوو وشه پێك هاتووه. پێش+مه‌رگ. له ساده‌ترین مانادا واته ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی ده‌خاته سه‌ر ده‌ست و مه‌رگ هه‌ڵده‌بژێرێ له پێناو ژیاندا. ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تا ئه‌م وشه‌یه له كوێ و چۆن به كار براوه، زۆر كه‌س سه‌ره‌تای ئه‌م به كار هێنانه ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆماری مه‌هاباد و له سه‌رده‌می قازی محه‌ممه‌د دا ئه‌م وشه‌یه دانراوه. ئه‌وه‌ی كه بۆچ به جێگای وشه‌ی پێشمه‌رگه وشه‌گه‌لێكی وه‌ك «سه‌رباز»، «جه‌نگاوه‌ر» یان هه‌ر وشهیهكیتر به كار نه‌براوه، خۆی ده‌لاله‌ته بۆ گیان له سه‌رده‌ست بوونی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێت به قوڕگی دوژمن‌دا و ته‌نها گیانی خۆی شك ده‌بات كه ده‌یكات به قوربانی له پێناو مانه‌وه‌ی ولاَتهكهی. نه وشه‌ی «سه‌رباز» و نه وشه‌ی «جه‌نگاوه‌ر» ناتوانێت ئه‌و مانا سێمبۆلیكهی هه‌بێت كه له وشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
پێشمه‌رگه و چه‌ك:
له هه‌ر كه‌س پرسیت وێنه‌ی پێشمهرگهیهكت بۆ بكێشێت، له ساده‌ترین و له یه‌كه‌م وێنادا مرۆڤێك(كوڕ\كچ) ده‌كێشێته‌وه، له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا، كه چه‌ك و چۆڵی پێیه. چه‌ن شت له‌و وێنا ساده‌یه‌ی ئه‌ودا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌و مانای تایبه‌ت ده‌به‌خشن. یه‌كه‌م تایبه‌تمه‌ندی گه‌نج بوونه. ئه‌م گه‌نج بوونه و له به‌رچاو گرتنه‌ی باری فیزیكیهش بۆ چه‌ن هۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1-ئه‌ركی پێشمه‌رگه: وه‌ك له سه‌ره‌وه پێشتر ئاماژه‌م پێدا پێشمه‌رگه ئه‌و كه‌سه‌یه وه‌ك میرخوناوكی ناو ئه‌فسانه و حیكایه‌ته‌كان ده‌ڕوات به قوڕگی دێودا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی گوند، كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌دانی و ژیانه ئازاد بكات. ئه‌م كاره‌ش پێویستی به توانایی جه‌سته‌یی هه‌یه، كه له گه‌نجدا ره‌نگ ده‌داته‌وه. له باری فیزیكی و جه‌سته‌ییه‌وه گه‌نج توانای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌یه، ره‌نگه ئه‌و تواناییه له گه‌ڵ چوونه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ندا كه‌م بكات.
2-شوێنی ژیان و خه‌بات و حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و: ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش كارت پۆستالێكم خوێنده‌وه له سه‌ری نووسرابوو «خودام ئه‌و شاخه‌یه له ته‌نگانه‌دا په‌نای بۆ ده‌به‌م» ئه‌و رسته‌یه‌ی له سه‌ر ئه‌و كارت پۆستاڵه هاتبوو هه‌ڵگری ئه‌و مانایه‌یه شاخه‌كان باشترین دۆستی كورد بوون و به داخه‌وه ئێستاش هه‌ر وایه. دوای په‌یمانی لۆزان و دابه‌ش بوونی كوردستان، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌نها و ته‌ریك مایه‌وه‌و له هه‌مانكاتدا له لایه‌ن 4 ولاَتی داگیركراوه‌وه هه‌موو مافه ئینسانییهكانی پێشێل كرا، ئه‌وه بوو كورد به‌رامبه‌ر به‌م سهركوتكاریانه په‌رچه‌كرداری له خۆی نیشاندا. به هۆی باری جوگرافیایی كوردستانه‌وه، كه ناوچه‌یه‌كی كوێستانی و شاخاوییه، باشترین شوێن كه په‌نایان بۆ بردووه، شاخه‌كان بووه. مانه‌وه له شاخه‌كاندا، برسێتی و تونییه‌تی چه‌شتن، كاری پێشمه‌رگانه كردن و له هه‌مانكاتدا گه‌ڕانه‌وه بۆ شاخه‌كان، هێز و توانایه‌كی زۆری ده‌وێت، كه ئه‌م توانایه له گه‌نجدا هه‌یه و به چوونه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن، وه‌ك وتم ئه‌م توانایه داده‌به‌زێت. لێره‌شدا یهكێكیتر له هێماكانی پێشمه‌رگه بوون گه‌نج بوون و ساغ و سهلاَمهت بوونه، كه له باری نیشانه شناسییهوه(هێما ناسییه‌وه)، چه‌ك و ره‌خت و گه‌نج بوون دوو هێمای به‌رچاوی پێشمه‌رگه‌ن.
3-هێزی سه‌ركێش بوون و یاخی بوون له ناو گه‌نجدا: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌نج، مه‌ترسی كردن یان ریسك كردنه. له هه‌مانكاتدا تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه له گه‌نجدا هه‌یه، ئه‌وه‌یه توانای خۆ گونجان له‌گه‌ڵ دۆخی ههبوویدا كه‌متره. باشتره بوترێ گه‌نج و هێزی گه‌نجی به دۆخی هه‌بوو رازی نییه و ده‌یهه‌وێ ئه‌و دۆخه تێك بشكێنێ. ئه‌مه‌یه ده‌بینین گه‌نج وه‌ك داینه‌مۆی زۆربه‌ی شۆڕشه‌كان له دونیادا ده‌ور ده‌بینێ و ده‌رده‌كه‌وێ. له راستییدا زۆر راشكاوانه ئه‌توانین بڵێین زۆربه‌ی زۆری شۆڕشه‌كان به وزه‌ی گه‌نج و وره‌ی گه‌نج رێك ده‌خرێن و به ئه‌نجام ده‌گه‌ن. له باری هێما ناسییه‌وه «گه‌نج بوون» یهكێكیتر له‌و نیشانانه‌یه ده‌خرێته پاڵ پێشمه‌رگه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه باس كرا.
پێشمه‌رگه له ئه‌ده‌بی نووسراوه‌یی كوردیدا:
پێشمه‌رگه و نیشتمان(كوردستان) له ئه‌ده‌بی كوردیدا دوو دوانه‌ی لێك ههڵپێكراون، نیشتمان ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه داگیر كراوه‌و و پێشمه‌رگه ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌یهه‌وێ نیشتمان ئازاد بكات، چما میرخوناوكه و ئاوی ئاوه‌دانی ئازاد ده‌كات. له خۆڕا نییه یه‌كێك له سه‌ره‌تاییترین رۆمانه‌كانی كوردستان، رۆمانی «پێشمه‌رگه»یه و له شیعر و چیرۆك و په‌خشانی كوردیدا، ئه‌وه‌نده باس له پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تی پێشمه‌رگه و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه كراوه‌و ئه‌و كاته‌ش پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بووه، «شیوه‌نی سیاوه‌ش ئاسا»ی بۆ كراوه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی بۆ گیان له ده‌ستدانی وشه‌ی «شه‌هید» و هه‌ندێ جاریش «گیانبه‌ختكردوو» هه‌ڵبژێردراوه.
هه‌ڵبژاردنی هه‌ركام له‌م ناوانه هه‌ڵگری مانایه‌كی ره‌مزییه و له هه‌مانكاتدا جیاكردنه‌وه‌ی مه‌رگی ئه‌و كه‌سه‌یه(پێشمه‌رگه) له مه‌رگی كه‌سانی ئاسایی، له به‌ر ئه‌وه‌ی خودی ئه‌م مرۆڤه له باری مانایی و ئوستووره‌ییه‌وه له‌وه ده‌رچووه وه‌ك مرۆڤی ئاسایی چاوی لێبكرێت و ئه‌و بووه به «به‌رزه مرۆڤ»، ئه‌و به‌رزه مرۆڤه‌ی كه عه‌ڤداڵی ئازادییه‌و هه‌موو دژوارییه‌ك قبووڵ ده‌كات به‌وه‌ی به ئازادی بگات. له ئه‌ده‌بی نووسراوه‌یی كوردیدا و دواتر گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌م ئه‌ده‌به بۆ جیهانی سروود و مۆسیقا، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی «به‌رزه مرۆڤ»بوونه‌ی پێشمه‌رگه ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له هه‌مانكاتدا پێشمه‌رگه‌ی كردووه به ئوستووره‌یه‌كی مۆدێڕنی خه‌ڵكی. لێره‌دا كه باس له ئوستووره‌ی مۆدێڕن ده‌كرێ جیاوازی هه‌یه له ئوستووره‌كانی سه‌رده‌می كۆن.
ئه‌ده‌بی به‌رگری و خۆڕاگری له هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه و ولاَتانهی كه ژێرده‌سته و داگیركراون، پانتایه‌كی به‌رفره له ئه‌ده‌بی گرتۆته‌وه، ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به زۆر زوو ده‌چنه ناو دڵی خه‌ڵكه‌وه‌و له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه وه‌رده‌گیردرێن، ده‌بن به سروود و گۆرانی. به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانیش پێشمه‌رگه و ناوی پێشمه‌رگه له ئه‌ده‌بی به‌رگری كوردیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. لێره‌دایه ئه‌ده‌بی به‌رگری كورد و وشه‌ی پێشمه‌رگه دوو شتی له یه‌ك جیا نه‌كراوه‌ن. له ئه‌ده‌بی به‌رگری كورددا، پێشمه‌رگه به «كوڕی شۆڕش»،»پڵنگی چنگ به گڕ»، «چیای خۆڕأگر»، «دوژمن به‌زێن» ،»پێشڕه‌و»و پێشه‌نگی شۆڕش و هتد، ناوی ده‌ركردووه كه هه‌موویان رواڵه‌تێكی ئوستووره‌ییان هه‌یه. ئه‌ده‌بی مۆدێڕن و كلاسیكی كورد له سه‌ده‌ی رابردوودا، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وه‌سفی پێشمه‌رگه و قاره‌مانێتییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات، تا ئه‌و وه‌ك وترا كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی «به‌رزه مرۆڤی» به پێشمه‌رگه ده‌به‌خشێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)
ليست هناك تعليقات: