هاوكاری ڕێكخراوە ئەڵمانیەكە، مامۆستایانی هەڵەبجە توڕە دەكات
پاش ئەوەی ڕێكخراوێكی ئەڵمانی بڕیاری هاوكاری كردنی بۆ مامۆستایان خستە بورای جێبەجێ كردنەوە و وەك پارێزگایەك مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجە نەكرد، بەمەش لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەكێتی مامۆستایان هاوكاری ئەو ڕێكخراوە ئەلمانیە بەنادادپەروەرانە ناو دەبات.
فاروق غەفور سەرۆكی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : پەرورەدرەی هەڵەبجە هەندێك تایبەتمەندی هەیە و سنوری پەروەردەی دیاری كراوە , ئەو دوریانە ى هةية هیچكامیان ناكاتە (30)كم ،ئەو ڕێكخراوە ئەڵمانیەش لە (30)كم زیاتری حساب كردوە ،لەبەر ئەوە لەم سنورەدا تەنها نزیكەی (67) مامۆستا سوود مەند دەبێت لەهاوكاری ئەو ڕێكخراوە .
ڕاشیگەیاند : هۆكاری ناو نەهێنانی پارێزگاكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ڕوی پەیوەندیەكانەوە پەروەردەی هەڵەبجە سەر بە سلێمانیە چونكە ئەو یەكەی پەیوەندی هەیە و ئێمە ئەو یەكەمان نییە ،هەرچەندە نوسراو كراوە بۆ ئەوەی ئەو یەكەیەش بۆ هەڵەبجە دابنرێت بەڵام تائێستا هەڵەبجە خاوەنی یەكەی پەیوەندی خۆی نییە بۆیە سەر بە سلێمانین ئەو مامۆستایانەش كەئەو هاوكاریە وەردەگرن لەسەر سلێمانی حساب كراون .
سەرۆكی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو جۆرە مامەڵە دەربڕی و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد : بەداخەوە تا ئێستا نەتوانراوە ڕاستەو خۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە بكرێت ،ئێمە نیگەرانیین لەو جۆرە هاوكاری كردنە بەو بڕەپارەی كە هێناویەتی ئەیتوانی كاری گەورە بكات ،هەرچەندە سكرتاریەت هەوڵیداوە كە زۆرینەی مامۆستایان سوود مەند بن ئەو هاوكاریە بیانگرێتەوە بەڵام نەكراوە و بێدەسەڵات بوون لە ئاستیدا .
فاروق غەفور ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەش قسەمانكردوە چەندین كێشەمان بۆ هاتوە نەك تەنها لە هەڵەبجە بەڵكو لە پەروەردەی پێنجوێنەوە كە (675) مامۆستامان هەیە (275) مامۆستا لێی سوود مەند دەبن (400) مامۆستا حسابی بۆ نەكراوە ئەمەش ئەو پەڕی نادادپەروەریە .
سەرۆكی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ووتی “زۆر نیگەرانین لەشێواز و بەرنامەی ئەو هاوكاریە بەداخەوە ئەبو ئەو هاوكاریە زۆرینەی ئەو مامۆستایانە بگرێتەوە كە هاتوو چۆدەكەن و كرێی سەیارە ئەدەن بەتایبەت ئەوانەی دورە دەستن وەك دەڤەری هەورامان و بناری سورێن زۆرێك لە مامۆستایانی حەوزەی شارەزوور كە ڕۆژانە هاتوو چۆ دەكەن ئەو هاوكاریە بیگرتنایەتەوە بەڵام بەداخەوە ئەوان هیچ تەنسیقێكیان لەگەڵ ئێمە نەكردوە بۆ چۆنیەتی گەیاندنی هاوكاریەكەیان بە مامۆستایان كە ئێمە نوێنەرایەتی بەشێكی زۆریان دەكەین و ئەندامی ئێمەن.
ڕێكخراوێكی ئەڵمانی زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری نارد بۆ مامۆستایانی هەرێم و (12)دوانزە هەزار مامۆستا دەگرێتەوە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك دا.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: