پەروەردە کردنەوەی خولی بەھێزکردن لە لایەن مامۆستایانەوە قەدەغەدەکات
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فرمانێکی وزاری کە ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەکانی کردوە، كردنه‌وه‌ی سەرجەم خولەکانی بەناو به‌هێزكردنی خوێندن و پڕۆگرامەکانی خویندنی بۆ خوێندکاران له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات ئەگەر لەبەرامبەردا پارە وەربگیرێت.
بەپیی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەکانی کردوە بە ژمارە (2255) له به‌رواری 12ی شوباتی 2017 دەرچووە، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پهروهردەکانەوە ئاڕاستەی پەروەردەی سنورەکانیان کردوە، له‌مه‌ودوا رێگا نادرێت بە كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه بۆ خویندکاران ئەوەش لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو کەرتەیە.
بەپێی ئەو نوسراوەی لەلایەن پەروەردە گشتیەکانەوە ئاڕاستەی پەروەردەکان کراوە کۆپییەکی نوسراوەکە لای دوڕۆژە، بە ژمارەی (4631) لە رێکەوتی 27ی شوباتی 2017 ، هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، له زۆربەی ئەو خولانه کە بەناوی بەهیزکردن دەکرێنەوە پاره له خویندکار و قوتابیان وه‌رده‌گیرێت، ئەوەش لەدەرەوەی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەیە بۆیه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی دراوه.
هەر بە پێی نوسراوەکە ئەوەش رونکراوەتەوە، کە ڕاگرتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن بۆ خوێندکاران له‌لایه‌ن خویندنگا حكومیه‌كانه‌وه، بە وەرگرتنی پارە كارێكی نایاساییه وەزارەت قبوڵی ناکات، بۆیە رێگەنادریت خولی لەو جۆرە لە خوێندنگە حکومییەکاندا بکرێتەوە.
Shvan hewa
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: