خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئه‌ژماری ئاره‌زومه‌ندانه‌ی وانه‌كانی کوردی و عەرەبی رونكردنه‌وه ده‌دات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جه‌خت له بڕیاره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ گۆڕینی سستمی وەرگرتن لە کۆلێژەکانی (پزیشکی، ئەندازیاری، زانست) و ئهژماكردنی نمره‌ی وانەکانی زمانی کوردی و عەرەبی بەشێوەی ئارەزومەندانە.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه “بڕیاری ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی زمانی کوردی و عەرەبی بەشێوەی ئارەزومەندانە بەشێکە لەو زنجیرە بڕیارانەی کە بۆ باشکردنی دۆخی خوێندن لە زانکۆکانی کوردستان و بەتایبەت لە کۆلێژەکانی (پزیشکی، ئەندازیاری، زانست) دراوە”.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، بڕیارەکە کە لە دواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت دراوە، بڕیاری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنە، کە لە ڕاوێژکاران و سەرۆکی سەرجەم زانکۆکان لە خۆدەگرێ و، هیچ پەیوەندی بەسیاسەتەوە نیە.
ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌و ره‌خنانه دێت كه له‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه گیراوه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت “بەهیچ شێوەیەک دژی زمانی کوردی نیە، بەڵکو لە ڕێگەی چەندین پڕۆژەی جیاوە بەردەوامە لە پێناو خزمەتکردن بەزمان و ئەدەبی کوردی و ئەو کارەشی بەیەکێک لە کارە سەرەکیەکانی خۆی زانیوەو دەزانێ”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: