Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندكارانی سلێمانی ئاگاداربن هەموو بابەتەكان دەخوێنرێت

پەروەدەی سلێمانی لەبارەی پرۆگرامەکانی خوێندنەوە، پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران دەکات و بەرپرسێکی پەروەردەش ھۆشداری لەھێنانەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان لەو بەشانە دەدات کە لەلایەن مامۆستاوە نەوتراونەتەوە.

پەروین محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: لەبەرئەوەی ماوەی خوێندن لە ١٤ی ئایارەوە بۆ ٢٢ی ئەو مانگە درێژکراوەتەوە، ناکرێت مامۆستایان پرۆگرامی خوێندن تەواو نەکەن.

وتیشی:”بەپێی ئەو ساڵنامەیەی بۆ پرۆسەی خوێندن دیاریکراوە، پرۆگرامی خوێندن تەواو دەکرێت و ئەو ماوەیەی لەبەردەستیش ماوە، بەش دەکات “.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ھۆشداریشیدا لەوەی ھیچ مامۆستایەک بۆی نییە پرسیار لەو بابەتانە بھێنێتەوە کە تەرکی کردوون و بە خوێندکارانی نەوتۆتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

خوێندكارانی سلێمانی ئاگاداربن هەموو بابەتەكان دەخوێنرێت Reviewed by Unknown on 6:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: