قوتابخانەیەکى ئامادەیى لە ناحیەى تەکیەى کاکەمەندى سەربە قەزاى چەمچەماڵ سوتێنرا
بەرەبەیانى ئەمڕۆ قوتابخانەیەکى ئامادەیى لە ناحیەى تەکیەى کاکەمەندى سەربە قەزاى چەمچەماڵ سوتێنرا و هەتا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.
ئەمڕۆ ٩ى ئازارى ٢٠١٧ سەرتیپ عوسمان، یەکێک لە مامۆستایانى ئامادەى قوتابخانەى چوارچراى تێکەڵاو لەکاتژمێر ١و ٣٠ خولەکى بەرەبەیان ئاگادارکراینەوە لە سوتانى قوتابخانەکەمان، کاتێ گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە دەبینین ژورى ئیدارە و چەند ژورێکى تر و دۆسیەى خوێندکاران هەموو سوتێنراوە”
هەروەها وتى “پێداویستیەکانى تاقیگەکەش هیچى نەماوە و نازانین دزراوە یان ئەویش سوتێنراون و ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژى تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەمى خوێندکاران بوو، بەو هۆیەوە نەمانتوانى تاقیکردنەوەکەش بکەین”
ئەو مامۆستایە ئەوەشى وت، نازانین چۆن کێشەى خوێندکاران چارەسەر بکەین، کە نیوەى ساڵەکە ڕۆیشتووە و شتەکان سوتاون و ناشتوانین بگوازینەوە بۆ قوتابخانەیەکى تر و ڕەنگە قوتابخانەکەش هەر نەکەینەوە، چونکە ناکرێت کەسێک نەبێت بتپارێزێت”.
هاوکات سدیق محەمەد، بەڕێوەبەرى ناحیەى تەکیەى کاکەمەندى سەربەقەزاى چەمچەماڵ “هەموو دەزگا ئەمنییەکانى ناوچەکە ئاگادارکراونەتەوە لە ڕووداوەکە و لیژنەى لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کەسێک بەتۆمەتى سوتاندنى قوتابخانەکە دەستگیرنەکراوە”.ھاوکات داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەن پێداچونەوە بۆ ئەم دۆسیە بکەن و ھاوکاری ئەو قوتابیانە بکەن
Shvan hewa
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: