Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوکێ

ڕێکارگه‌لی سه‌لمێندراوی زۆر بۆ چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوکێ به‌یان کراوه‌. له‌ ماوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ، له‌ کاتی دڵه‌ڕاوکێدا ئه‌مانه‌ ئه‌نجام بده‌ن .

1- هیچ ئیشێک ئه‌نجام مه‌ده‌ن:
لانی که‌م له‌ ڕۆژدا، پێنج یا ده‌ خوله‌ک ئارام و هێمن دانیشن و هیچ ئیشێک ئه‌نجام مه‌ده‌ن. گوێ بۆ ده‌نگه‌کانی ده‌وروبه‌رتان ڕابگرن، شان و ده‌ست و پێتان ئازاد ڕابکێشن.
ڕابین گیووس، کارگێڕی ناوه‌ندی کونترۆڵی دڵه‌ڕاوکی مارین ئه‌ڵێت: "ئه‌مه‌ یه‌کێ له‌ دژوارترین کاره‌کانی خه‌ڵکه‌. چۆن به‌ شیدده‌ت خۆمان گرتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ بایه‌خی ئه‌و کارانه‌ که‌ ئه‌نجامیان ئه‌ده‌ین بیر بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌نجام نه‌دانی هیچ کارێک؛ بۆ خۆی شه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌." دانیشتن به‌ ته‌نیایی لێدانی دڵ که‌م ئه‌کاته‌وه‌ و گوشاری خوێن دائه‌به‌زێنێ، یانێ دوو هۆکاری ئاشکرای دڵه‌ڕاوکێ کونترۆڵ ئه‌کات.

2- پێکه‌نین :
هه‌موو کاتێک شتێکتان بۆ پێکه‌نین هه‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌توانن بیر له‌‌ بابه‌تێکی پێکه‌نینی بکه‌نه‌وه‌. هه‌ر ڕۆژ چه‌ن جار ئه‌م کاره‌ بکه‌ن. باشتر وایه‌ ئه‌م پێکه‌نینه‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌شدا بێت.
لی بارکیێکی توێژه‌ر ئه‌ڵێت: "یه‌کێک له‌ کارکۆترین شێوه‌گه‌لی که‌م بوونه‌وه‌ی دڵه‌راوکێ له‌ شه‌و‌دایه‌، کاتێ که‌ به‌ دوای ڕۆژێکی دژوار و ماندووکه‌ر، به‌ حه‌زی خۆت تماشای فیلمێک ئه‌که‌یت. توێژینه‌وه‌کانی بێرک له‌ زانکۆی لۆمالیندا، نیشان ئه‌دات که‌ پێکه‌نین ئاستی کورتیزول و ئێپنفرینی هۆرمونه‌کانی دڵه‌ڕاوکێ که‌م ئه‌کاته‌وه‌ و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ باشتر ئه‌کات. کاریگه‌ریی پێکه‌نینێک له‌ ناخی دڵه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر ئه‌مێنێته‌وه‌."

3- گوێ له‌ مووسیقا بگرن
کاتێ که‌ له‌گه‌ڵ ئیشێکی سترێس هاوه‌ردا به‌ره‌و ڕوون، زیاتر گوێ له‌ مووسیقا بگرن.

4- هه‌میشه‌ ئه‌رێنی بیر بکه‌نه‌وه‌ یا باشتر بڵێن بیر له‌ شته‌ ئه‌رێنیه‌کان بکه‌نه‌وه‌
هه‌ر ڕۆژ له‌ هه‌ر شوێنێکدا که‌ بوون له‌ 5 چرکه‌ تا 5 ده‌قه‌ بیر له‌ که‌سێک یا شتێک که‌ زۆر حه‌زی پێی ئه‌که‌ن بکه‌نه‌وه‌. شاد بیر کردنه‌وه‌ و فکر و بیری ئارامش ئه‌توانێت گۆڕانگاری فیزیۆلوژیک که‌ کاتێ دڵه‌ڕاوکێ به‌ دیدێت کونترۆل بکات.

5- پیاسه‌ کردن
له‌ پشتی مێز و کورسی و له‌ هه‌ر بارودۆخێکدا که‌ کار ئه‌که‌ن، هه‌ڵسنه‌ سه‌ر پێ و 10 ده‌قه‌ بڕۆن‌ به‌ڕێدا. توێژینه‌وه‌کانی زانکۆی پزیشکی زانستگای ئێستێفورد له‌ ساڵی 2002 نیشان ئه‌دات: ئه‌و که‌سانه‌ که‌ 4 جار له‌ حه‌وته‌دا پیاسه‌ ئه‌کات دڵه‌ڕاوکێیان که‌متر ئه‌بێته‌وه‌ و نووستنی شه‌وانه‌یان ئارامه‌ و هه‌روه‌ها پشکنینه‌کان نیشانی داوه‌ که‌ گوشاری خوینی ئه‌م که‌سانه‌ له‌ کاتی دڵه‌ڕاوکێ، پاوه‌جێی ئه‌مێنێته‌وه‌.

6- له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ناسه‌ بده‌ن:
بۆ پێنج ده‌قه‌، هه‌ناسه‌ دانی خۆتان هێواش بکه‌نه‌وه‌ و نزیک به‌ 6 جار له‌ هه‌ر ده‌قه‌ هه‌ناسه‌ بده‌ن. به‌ واتایه‌کی دیکه‌، ماوه‌ی 5 چرکه‌ هه‌ڵمژین، 5 چرکه‌ ده‌ردانه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ ئه‌نجام بده‌ن. چه‌ن هه‌ناسه‌ی قووڵ و ناخی ئێوه‌ ناچار ئه‌کات شانه‌کانتان بکێشن و ماسوولکه‌ سفته‌کان شل بکه‌نه‌وه‌. ئه‌م شێوه‌ هه‌ناسه‌دانه‌ به‌ پێی توێژینه‌وه‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ساڵی 2001 ئاستی دڵه‌ڕاوکێ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دابه‌زێنێت.

7- وه‌رزش بکه‌ن:
وه‌رزش جگه‌ له‌ به‌رگری نه‌خۆشی دڵ، قه‌ڵه‌وی، پووکی ئێسقان. له‌ باری ده‌روون ناسیشه‌وه‌ به‌ که‌ڵکه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ به‌رگری له‌ خه‌مۆکی، که‌م بوونه‌وه‌ی دڵه‌ته‌پێ و گرینگتر له‌وه‌ چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوکێ.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Яawand

چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوکێ Reviewed by Unknown on 9:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: