وەزیری پەروەردەی هەرێم: پلانمان هەیە تەکنەلۆژیای مۆبایل لە بواری پەروەردە بەکاربهێنین
رێكخراوى جيهانى يونسكۆ پلانێكى ستراتيجى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆژياى سه‌رده‌م به‌كاربهێنێت لە سيسته‌مى په‌روه‌ردەدا. بۆ ئەمەش هەرێمی کوردستان داوەتی کۆنفرانسێکی تایبەت بەو پرسە کراوە کە هەفتەی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو.
وه‌زيرى په‌روه‌رده لەلێدوانێکدا بۆ ئێن ئارتى روونیکردەوە پلانێكى درێژ خايه‌ن دانراوه تا له‌ڕێی ته‌كنه‌لۆژيا تايبه‌ت مۆبايلەوە سودى لێوه‌ر بگيرێ له كه‌رتى په‌روه‌رده‌دا.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سه‌رجه‌م كتێبه‌كانى پرۆگرامی خوێندنی له‌سه‌ر وێبسايتى وه‌زاره‌ت داناوه و خوێندکار و فێرخوازان توانن سوودیان لێ وەر بگرن، لەو سيسته‌مه نوێیەشدا خوێندکاران و فێرخوازان دەتوانن سوود لە پرۆگرامی ناوه‌نده جيهانيه‌كاني پەروەردە وەر بگرن.
شاره‌زايانی ئايتى روونی دەکەنەوە ئه‌م سيسته‌مه ئەگەر بەکاربهێنرێ، ئەوا خزمەتێکی باش بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن دەکات لە کوردستان.
ئەگەر پێشتر بەشێک لە قۆپیە و فرتوفێڵی خوێندکاران لەرێی مۆبایلەوە بووبێ، ئەوا لەو سیستمە تازەیەدا رێگاکانی قۆپیە بە مۆبایل ناهێڵێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: