مامۆستایەک لە شارۆچکەی تەقتەق بە ناخۆشترین کارەسات کۆچی دوایی کرد
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە رۆژ لەدوای ڕۆژ هەواڵی مەرگی هاوپیشەکانمان و هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دەمانتاسێنێت
مامۆستای خوێندنگەیەک لەناحیەی تەقتەق بۆباشترکردنی گوزەرانی ژیانیان نانەواخانەیەک دەکەنەوە .
بەداخەوە ڕۆژی 5/3/2017 بتڵی غازی نانەواکە دەتەقێتەوەو م.شڤان حسن کە لە دایک بووی ساڵی 1988 گیان لەدەست دەدات و برایەکیشی بەناوی سەربەست هەوڵدەدات م.شڤان رزگاربکات بەداخەوە ئەویش گیان لەدەست دەدات دوای ئەوانیش باوکیان هەوڵ دەدات کوڕەکانی رزگار بکات بەداخەوە باوکیشیان بریندار دەبێت , لەهەمان کاتدا ۳ هاوڕێی تریان کەدوانیان مامۆستان بەسەختی بریندار دەبن و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدان .
ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری مامۆستای شەهید و کاک سەربەست دەکەین
وە لەهەمان کاتدا هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان لە پەروەدگار دەخوازین
پێویستە لێرەدا بوترێت کە ئەم جۆرە کارەساتانە دەرەنجامی سیاسەتی هەڵەی حکومڕانی کوردی و ستەمی پاشەکەوتی مووچەیە
پەروەدگار مامۆستای شەهید وبراکەی بە بەهەشت شاد بکات و شیفای خێری بریندارەکان بدات
انا للە وانا الیە راجعون
ماڵپەڕی پۆلی12
6/3/2017
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: