حکومەتی ھەرێم لەبارەی پشوەکەی ڕۆژی پێنج شەمە ڕونکردنەوە دەدات
بەگوێرەی خشتەی پشوەکانی حکومەتی عیراق، ڕۆژی پێنج شەمە بەبۆنەی یادی شەھیدبونی فاتیمەی کچی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، لەسەرتاسەری عیراق پشوی ڕەسمیە، بەڵام وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، “ئەو پشوە ھەرێم ناگرێتەوەو دەوامی ڕەسمیە لەدەزگاکانی حکومەت”، وتەبێژی ڕەسمی حکومەتی ھەرێمیش ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە ڕایگەیاندوە، بڕیاردراوە ڕۆژی پێنج شەمەی داھاتوو کە دەکاتە 2 ی ئاداری 2017 لەسەرجەم دامودەزگا ڕەسمیەکانی حکومەت بکرێتە پشوی فەرمی، بەھۆی یادی شەھیدبونی فاتیمەی زەھرای کچی پێخەمبەر (د.خ).
لەوبارەیەوە مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند، “ئەوە بڕیاری حکومەتی عیراقە، ئەو پشوە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە ئێمە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمەوە بۆ ھەر پشویەک ئاگاداردەکرێینەوە”.
وتیشی:”پابەندی ھیچ بڕیارێکی حکومەتی عیراقی نابین، ڕۆژی پێنج شەمەش دەوامی ڕەسمیە”.
بۆ بەدوادواچونی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە، بەسەفین دزەیی وتەبێژی ڕەسمی حکومەتی ھەرێم، لەوەڵامیشدا ڕایگەیاند، “بەگوێرەی خشتەی پشوەکان لەپەرلەمان، ڕۆژی دوی ئاداری ھیچ ساڵێک نەبووە بەپشوو تائەم ساڵ یش بکرێت بەپشووی ڕەسمی”.
نووسراوه لهلایهن
RAW RAW
ليست هناك تعليقات: