بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری مەراسیمی ٢٩ ساڵەی تاوانی كیمیابارانی هەلەبجە دەكات
رۆژی پێنجشەممە بەرواری ١٦-٣-٢٠١٧ لەمەخموور بەئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حیزبی وەكو رێزگرتنێك بۆ گیانی شەهیدانی كارەساتی هەلەبجە مەراسیمێك بەم بۆنەیەوە سازكرا. هەر لەمیانەی ئەم یادكردنەوەدا كە لەلایەن لقی مەخمووری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان رێكخرا، مامۆستا عەباس محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموورو ژمارەیەك لەفەرمانبەران و مامۆستایان ئامادەی ئەم یادكردنەوە بوون، سەرەتا وەكو وەفایەك بۆ گیانی قوربانیانی ئەم كارەساتە، چەند خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجەو دواتریش شانۆگەرییەك سەبارەت بەكارەساتی هەڵەبجە نمایشكرا. جێگەی باسە لەڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و ٢٩ ساڵ پێش ئێستا هەڵەبجە بەچەكی كیمیایی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردومانكرا، كە بووە هۆی شەهیدبونی پێنج هەزار كەسی و دە هەزار كەسیش برینداربون.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری مەراسیمی ٢٩ ساڵەی تاوانی كیمیابارانی هەلەبجە دەكات
Reviewed by Unknown
on
4:11:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: