بۆ پیاوان ….باوه‌ڕ ناكه‌ی هه‌نار چ سودێكی بۆت هه‌یه !
میوه‌ی هه‌نار یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به پێكهاته‌ی دژه ئۆكسان و زینك و ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و سی ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ ڕێگری كردن له نیشانه‌كانی پیربوون ، وه هه‌نار سودێكی یه‌كجار زۆری بۆ لایه‌نی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان هه‌یه .
وه‌كو دیاره میوه‌ی هه‌نار به یه‌كێك له كۆنترین جۆری میوه‌كان داده‌نرێت له هه‌موو جیهان كه چێنرابێت و خه‌ڵك چێژی له تامه‌كه‌ی و سوده‌كه‌ی وه‌رگرتوه .
له‌كاتی ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه هه‌نار به‌رگریه‌كی به‌هێز ده‌كات له دژی زۆرێك له نه‌خۆشیه ترسناكه‌كان وه‌كو شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و هه‌وكردنی جومگه‌كان ، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ به‌هێز كردنی ئامێری به‌رگری و ڕێگری كردن له نیشانه‌كان پیربوون .
هه‌نار ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ شه‌كر تێكه‌ڵ بكرێ بۆ چاره‌سه‌ری نههۆشی شه‌كره .
خواردنی هه‌نار یارمه‌تی مانه‌وه‌ی پێست ده‌دات به گه‌نجی و ڕێگری كردن له دروست بوونی لۆچ .
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌نار وه‌كو خواردنێكی سروشتی و باش یارمه‌تی كێش دابه‌زینیش ده‌دات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پێكهاته‌كانی زینك و ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و سی ه ، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی دژه ئۆكسانیش تێدایه بۆیه یارمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رمابوون ده‌دات .
وه هه‌نار پاڵپشتیه‌كی به‌هێزه بۆ لایه‌نی سێكسی پیاوان به‌جۆرێك له نه‌زۆكی ده‌یانپارێزێت و توانای سێكسیان به‌هێز ده‌كات ، وه بۆ ئافره‌تانیش له مه‌ترسی منداڵبوونی پێش وه‌خته ده‌یانپارێزێت .
له كۆتایشدا شه‌ربه‌تی هه‌نار یارمه‌تی زیاد كردنی ئاستی ئۆكسجین ده‌دات بۆ دڵ .
نووسراوه له‌لایه‌ن
هێمن ئه‌حمه‌د
ليست هناك تعليقات: