ئایا لەسێدارەدانی پیاوەکەت پێباشتر یان ژنی دووەم بهێنێت سەیری وەڵامی ژنەکان بکە سەرسوڕهێنەرە
لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی عێراقیدا ڕاپرسیەکیان کرد لەنێو ژناندا کە ئەگەر پیاوەکەی بڕیاریدا ژنی دووەم بهێنێت و تۆش دوهەڵبژاردنت لەپێشبوو کە حکومەت پیاوەکەت لەسێدارە بدات یان ژنی دووەم بهێنێت و تەنها ئیمزای تۆی مابێت تۆ کامیان هەڵدەبژێریت. زۆر بەی ژنەکان لەسێدارەدانی پیاوەکانیان پێباشە.
یەکێک لە ژنەکان دەڵێت ئەوە بەندە بە پەیوەندی ئافرەت و پیاوەکەوە، ئەگەر پیاوەکە خراپ بوو بۆ ئافرەتەکە ئەوە یەکسەر با عیدامی بکەن ئافرەتێکی تریش دەڵی لەسێدارەدانی پیاوەکەم پێباشترە چوونکە کە ژنی دووەم بهێنێت واتە دەمرێ لەژیانم ، بۆیە باشتر وایە لە سێدارە بدرێت و بەفەرمی بمرێت هەر نەبێت ئەچمە سەر قەبرەکەی و فاتیحایەکی لەسەر دەخوێنم.
سەیری راپرسیەکە بکەن و ئێوەش کۆمێنتی خۆتان بنووسن، ئەی ئێووە چی دەڵێن؟
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ئایا لەسێدارەدانی پیاوەکەت پێباشتر یان ژنی دووەم بهێنێت سەیری وەڵامی ژنەکان بکە سەرسوڕهێنەرە
Reviewed by Unknown
on
10:57:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: