پێنج ھەڵەی باو لە پەروەردەکردنی منداڵان
ئەنجامدانی ئەم ھەڵانە لەڕێگەی ھەڵسوکەت و بەکارھێنانی دەستەواژەی نەشیاو دەبێت، دەکرێت لەڕێگەی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بیزانن:
*بەراوردکردنی منداڵەکەت بەخوشک و براکانی یان ھاوڕێکانی، کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر کەسایەتییان دروست دەکات، وا دەکات متمانەیان بەخۆیان نەمێنێت لەو کارە لێھاتوویانەی کە ئەنجامی دەدەن.
*نابێت کەمتەرخەمیان لەگەڵ بکەن لەڕووی پێدانی خۆشبەختی، لەگەڵ ئەوەیشدا نابێت بیکەن بەبنەمایەکی سەرەکی، چوونکە ھەرکاتێک ھەڵەیەک ڕوودەدات ناتوانن قبووڵی شتە ناخۆشەکان بکەن.
*بەکارھێنانی دەستەواژەی توندڕەوی و ھەڕەشەکردن، زیانی ھەیە بۆ سەر لایەنی دەروونی، بۆیە دەبێت گرنگی بەزیانەکان بدەن و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی گووتنی شتەکان لێک بدەنەوە.
*پاراستنی منداڵەکانتان و پێدانی نازی زۆر، یەکێکە لەھەڵە گەورەکان، چوونکە منداڵی ناز پێدەر گوێ بەقسەی دایکی و باوکی نادات، بەھیچ شێوەیەک نایەوێت خۆی بسەپێنێت تاکو پشت بەدایکی و باوکی نەبەستێت.
*سەرزەنشت کردنی منداڵ لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە زۆر زیان بەخشە و یەکێکە لەھەڵە باوەکان، بەھۆی ئەوەی ئەم ھەڵسوکەوتە منداڵ تووشی نا ئومێدی دەکات.
f.q
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: