کۆمپانیای نۆکیا دەچێتە ململانێی بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە
کۆمپانیای نۆکیا سورە لەسەر گەڕانەوە بۆ بازاڕی مۆبایل بەشێوەیەکی بەهێز. ئەوەش لەڕێگەی مۆبایلە نوێیەکەوە کە ناسراوە بە “نۆکیای ٨”. لەئێستادا پرسیار لەسەر ئەوەیە کە ئایا نۆکیا توانای کێبڕکێی هەیە لە بازاڕدا، لەکاتێکدا دەیان ئامێری مۆبایلی هۆشمەند هەیە بە چەندین تایبەتمەندی پێشکەوتووەوە، بە تایبەت کۆمپانیای سامسۆنگ و ئەپڵ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی “نۆکیا پاوەر یوزەر”ەوە بڵاوکراوەتەوە، مۆبایلی نۆکیای ٨ پرۆسێسەری سناب دراگۆن ٦٦٠ تیا بەکاردێت کە لەلایەن کۆمپانیای کوالکۆمەوە دابینکراوە. ئەمەش کەمترە لە پرۆسێسەری سناب دراگۆن ٨٣٥ ، کە زۆر خێراترە و لەلایەن زۆرینەی ئەو مۆبایلانەوە بەکاردێت کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکەن.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نۆکیای ٨ لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە کامێرای پێشتەوەی ٢٤ میگاپسڵە و کامێرای پێشەوەشی ١٢ میگاپیکسیل.
مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا بە توانای خەزنکردنی ٦٤ و ١٢٨ گیگابایت دەخرێتە بازاڕەوە، لەگەڵ شوێنی بیرگەی لاوەکی.
کۆمپانیای نۆکیا لە میانی خستنەبازاری مۆبایلەکانیەوە، توانیویەتی سەرنجی ئەو کەسانە ڕابکێشێت کە خاوەن داهاتێکی دیاریکراون، بەڵام کاتێک پەنا بۆ پرۆسێسەرێکی پێشکەوتوو دەبات لەبەرهەمە نوێیەکانیدا، ئەوە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی مۆبایلەکانی.
بۆیە چاوەڕواندەکرێت مۆبایلی جۆری نۆکیای ٨ کە تا ئێستا روناکی نەدیووە نرخەکەی گرانتر بێت لە نرخی مۆبایلەکانی پێشوو، بەڵام توانای لە مۆباییلەکانی دیکەی نۆکیا زیاتر دەبێت. لەکاتێکدا گەر پشت ببەستێت بە پرۆسێسەرە کۆنەکان دەبێتە مایەی شۆک بۆ ئەو کەسانەی چاوەڕوانی دەکەن.
لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوودا لە میانی گۆنگرەی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، کۆمپانیای نۆکیا بەهێزەوە جارێکی تر گەڕایەوە بازاری مۆبایلە زیرەکەکان. نۆکیا ٣ جۆر مۆبایلی نمایش کرد کە پێکهاتبوون لە نۆکیای ٣ و نۆکیای ٥ و نۆکیای ٦، هەروەها دووبارە دروستکردنەوەی مۆبایلی جۆری ٣٣١٠.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: