وەزارەتی پەروەردە، پلان بۆ رۆڵی زیاتری ئافرەتان لە بڕیارەکان دادەرێژێت
بەشداری پەروەردەی مەخموور لە سیمیناری پلانی نیشتیمانی و پلانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی ژمارە ( ١٣٢٥) تایبەت بە بەشداریکردنی ژنان و ئافرەتان لە بڕیارەکان و هەوڵەکان بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان ..
رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ١-٣-٢٠١٧ ، لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەڕایەتی گشتی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بەشداریکرد لە سیمینارێک لەبارەی بڕیاری ١٣٢٥ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی کە تایبەتە بە بەشداری ژنان و ئافرەتان لە ناوەندەکانی بڕیار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگای بایەخە و لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و لەنیویشیاندا وەزارەتی پەروەردە بخرێتە نێو پلان و بەرنامەکانیان .
لەم سیمینارەدا چەندین چالاکوانی بواری ماف و ئازادییەکانی ئافرەتان لە ناوەخۆ و دەرەوە و رێکخراوی یۆنامی و بەرپرسان و کادیرانی پەروەردەی ووتار و تێبینی گرینگ خرانە روو، وەزارەتی پەروەردە لە بەرنامە و پلانیدایە کە لەو بڕیارەی نەتەوە یەکگرتوەکان سوود وەربگرێت و ئافرەتانیش وەکو تاکێکی کۆمەڵگا بتوانن رۆڵی زیاتریان هەبێت لەهەموو بوارەکان و دەرفەتی یەکسان برەخسێندرێت لەم بارەیەوە .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: