Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە جێبەجێ دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی فەرمانی وەزاری دەرکرد بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری هەژمارکردنی نمرەی وانەی زمانەکانی کوردی و عەرەبی بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨.

فەرمانەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم،  ٢٩ ی ئازاری ٢٠١٧ بە ژمارە (٤٦٠) دەرچووە و یوسف گۆران وەزیری خوێنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئیمزای کردووە.

 تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە “لەمەودوا دەرچوانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەشی زانستی، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکانی (کۆمەڵەی پزیشکی ئەندازیاری، زانست) دەتوانن تەنها نمرەی وانە پەیوەندیدارەکانی (فیزیا، کیمیا، بیرکاری، زیندەوەرزانی، زمانی ئینگلیزی) هەژماربکەن و هەژمارکردنی وانەکانی دیکەش ئارەزوومەندانە دەبێت، بەمەرجێک پێشکەشکار لە سەرجەم وانەکاندا دەرچووبێت”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەیدا ئاماژەی کردوە بۆ ئەوەی کە  “ئەم بڕیارە لە پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیانی ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی زمانی کوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە جێبەجێ دەکرێت Reviewed by Unknown on 10:01:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: