ھـەواڵێکی خـۆش بـۆ مامۆستایان
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌وڵی به‌دواداچوونی گرفته‌كانی مامۆستایاندان، ئاشكراشی ده‌كات، له‌دواى پشووه‌كانی نه‌ورۆز ده‌رماڵه‌ى هاندانی مانگی یه‌كی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د سابیر، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان “دوای به‌دواداچوون و گه‌یاندنی داواكاری مامۆستایان به حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه، هه‌روه‌ها به‌جۆرێك تائێستا ده‌رماڵه‌ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی پێدراوه و بڕیاریشه ده‌رماڵه‌ی مانگی 1ی 2017ش له‌دواى پشووى نه‌ورۆز دابه‌شبكرێت”.
ئه‌حمه‌د سابیر وتیشی “پلان و به‌رنامه‌مان داناوه كه بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن و ساڵانی دواتریش گرفته‌كانی مامۆستا سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه و گرفت بۆ كه‌رتی خوێندن دروستنه‌بێت، بۆیه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی كاری باشیشمان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێدراوه”.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان باسی ئه‌وه‌شكرد كه به نیازن له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابنیشن، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به بڕیاری هه‌ژمارنه‌كردنی نمرەی وانه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنیان له چه‌ند كۆڵێژێكدا بكەن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: