مامۆستا کمال حمد سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووری کرد
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( ٢٦\٣\٢٠١٧) مامۆستا کمال حمد ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کورستان و کەسایەتی دیاری کەرتی پەروەردە و وەفدێکی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووریان کرد و لەلایەن مامۆستا عباس محمد بەڕیوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و مامۆستا جلال سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی مەخموور و ستافی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بە فەرمی پێشوازییان لێکرا .
لەم سەردانەدا مامۆستا کمال حمد دەستخۆشی لە بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و ستافی یاوەری کرد کە دەورێکی باڵایان بینیوە لە بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە دەڤەرەکە و خزمەتێکی زۆریان بە قوتابیان و مامۆستایان کردوە و هیچ کۆسپ و رێگرییەک نەیتوانیوە لە کار و خزمەت بیان وەستێنێت ،سەرەرایی دەیان قەیران و رێگری بەڵام یەک رۆژ دەرگای قوتابخانەکان دانەخراوە، هەروەها کۆمەڵێک ئەزموونی بواری پەروەردەی خۆی بۆ ستافی پەروەردەی مەخموور باسکرد ، لای خۆشیانەوە بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور سوپاسی مامۆستا کمال و سکرتاریەتی یەکێتی ماۆستایانی کوردستانیان کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بووین ، لە کۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکرانن .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: