مەخموور : جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بەرزراگیرا
بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی دەڤەری مەخموور و قەراج و کەندێناوە و دیبەگە و گوێڕ ،خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و نوێنەرانی هیز و لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی حکومی لە دەڤەرەکە ،لە مەراسیمێکی شایستەدا رۆژی دووشەممە ٢٠\٣\٢٠١٧ ، جەژنی نەتەوەیی و خۆراگری نەورۆز بەرز راگیرا ..
لەم مەراسیمەدا بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان بەشدارییان کرد وەکو ریزلێنانێک لە گیانی شەهیدان کە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو پێشمەرگە قارەمانەکان گیانی خۆیان کردە قەڵغان بۆ پاراستنی ناوچەکە و کوردستان لە تیرۆرستان ، نەورۆزیش وەکو جەژنی بەرەنگاری و تێکۆشان دژی ستەمکاران بە درێژایی مێژوو بۆ خەڵکی کوردستان جەژنی کۆڵنەدان و بەرەنگاری بووە .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
مەخموور : جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بەرزراگیرا
Reviewed by Unknown
on
10:37:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: