کۆنفرانسێکی پەروەردەیی ئەنجام درا تایبەت بە تاقیکردنەوە و ھەژمارکردنی نمرە
ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ کۆنفرانسێکی پەروەردەیی ئەنجامدا
ڕۆژی شەممە بەرواری ٤-۳-۲۰۱۷ لەهۆڵی یانەی کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ لە ژێر ناونیشانی (کۆنفراسی ڕیشەیی لە سیستمی پەروەردەدا و لە پێناو پەروەردەیەکی هاوچەرخ و سەردەمیانە ) کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژەی ۸ کاتژمێری بۆ چەند تەوەرێکی پەروەردەیی سازکرد ، کە تەوەرەکانی بریتی بون لە (سستمی تاقیکردنەوە ، هەژمارکردنی نمرە ، تایبەتمەندییەکانی قۆناغی خوێندن ، شێوازی وەرگرتنی فێرخواز لە زانکۆو پەیمانگاکاندا) ،
بەدەرلە بەڕێزان م. دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و م. پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و م. نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات چەندین کەسانی پسپۆڕو شارەزای بواری پەروەردە بەشداری کۆنفڕانسەکەبون .
Shvan hewa
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
کۆنفرانسێکی پەروەردەیی ئەنجام درا تایبەت بە تاقیکردنەوە و ھەژمارکردنی نمرە
Reviewed by Unknown
on
8:44:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: