Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەمساڵ نمرەی وانەی عەرەبی و كوردی بۆ كۆلێژی پزیشكی و ئەندازیاریی ئارەزوو مەندانە دەبێت

ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانی زمانی کوردى و عەرەبى ئارەزومەندانە دەبێت

لە كۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری لەسەر دراوە

لە بەشى کۆتایى کۆبونەوەکەشدا، بڕیاردرا لەمساڵەوە ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی (زمانی کوردى و عەرەبى) بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزە لە کاتی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژە پزشکى و ئەندازیارى و زانستیەکان ئارەزومەندانە دەبێت.

واتا دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کاتێک داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ کۆلێژە پزشکى و ئەندازیارى و زانستیەکان سەرپشک دەکرێن لەوەی کە ئایا دەیانەوێت نمرەی تاقیکردنەوەکانی زمانی کوردی و عەرەبیان بۆ ئەژمار بکرێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت بەشداری تاقیکردنەوەی هەردوو وانەی زمانی کوردی و عەرەبیان کردبێت و لە تاقیکردنەوەکە دەرچووبن، جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەم بڕیارە لەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئەمساڵ نمرەی وانەی عەرەبی و كوردی بۆ كۆلێژی پزیشكی و ئەندازیاریی ئارەزوو مەندانە دەبێت Reviewed by Unknown on 7:33:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: