داوای گۆڕانکاری لەنمرەی پۆلی 12و شێوازی تاقیکردنەوەکاندا دەکرێت
بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی بواری پەروەردەو چۆنێی پێشخستنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کۆنفرانسێکی پەروەردەیی لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا داوا دەکرێت نمرەی خوێندکاران لەقۆناغەکانی دیکەی ئامادەیی بۆ پۆلی ١٢ ئەژمار بکرێت.
ئەمڕۆ ٤ی ئادار رێکخراوی پەروەردەی نوێ لە سلێمانی کۆنفرانسێکی لەژێر ناونیشانی(سیستمی تاقیکردنەوە و ھەژمارکردنی نمرە و تایبەتمەندییەکانی قۆناغی خوێندن و شێوازی وەرگرتنی فێرخواز لەزانکۆ و پەیمانگاکان) بەبەشداری و ئامادەبوونی بەرپرسان و شارەزایانی پەروەردە رێکخست.
ئاری ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی پەروەردەی نوێ لە لێدوانێَکدا راگەیاند: لەم کۆنفرانسەدا باسلەوە دەکەین ھەموو گۆڕانکارییە ریشەییەکانی کۆمەڵگە لەڕێگەی پەروەردەوە دەکرێت، بۆیە دەبێت سەرەتا گۆڕانکارییە ریشەییەکان لەپەروەردەدا بکەین، بۆ ئەوەش پێوستە پێداچوونەوە بە سیستەمی پەروەردە و ھەموو شێوازەکانی پڕۆگرامی پەروەردەدا بکرێتەوە.
سەبارەت بە تەوەری کۆنفرانسەکە ئاری ئەحمەد وتی: یەکێک لەتەوەرەکان ئەوەیە کەپێویستە نمرەی قۆناغەکانی١٠ و ١١ و ١٢ی ئامادەیی ئەژمار بکرێت، بۆ ھەر قۆناغێکیش ١٠نمرە بێت، واتە تاقیکردنەوەی وزاری لەسەر ٧٠ نمرەبێت نەک ١٠٠نمرە، بۆئەوەی ھەموو قورساییەکە نەکەوێتە سەر پۆلی ١٢.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو بڕیارە لەساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن وەزارەتەوە دەرچووە، بەڵام تائێستا جێبەجێنەکراوە و دەمانەوێت ئەو سیستمە پەیڕەوبکرێت.
باسیلەوەشکرد کەتەوەرێکی دیکەی کۆنفرانسەکە تایبەتە بەتاقیکردنەوە دەرەکیەکان، تێیدا داوادەکەین پۆلی ١٠ و ١١ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی دەرەکی بۆدابنرێت.
جەختیشیکردەوە، ئەم تەوەرانە بەدەوڵەمەندکردنی را و قسەی ئامادەبووان و شارەزایانی بواری پەروەدە دەکرێتە پێشنیاز و ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت.
Shvan
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: