ئاگاداریەکی بە پەلە بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی12 تکایە ئاگاداربە،هەڵە مەڕۆ
دوای ئەوەی ئەم ئێوارەیە لە پەیجی پۆلی12 لە کۆمێنتی هاوڕێیان ئەم وێنەیەی خوارەوە بڵاوبۆوە،گوایە ئەم لاپەرانە تەرک کراون،سەدان پەیوەندی بە نامە و تەلەفۆن و کۆمێنت ئاگادار کراینەوە،ئایا ئەمانە تەرک کراون،ئێمە هەر زوو وەڵامی ئەم کۆمێنتانەمان دایەوە،ووتمان ببورن ئەمانە بۆ تاقی کردنەوەی وەرزی یە و تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی یە،چونکە،ئاگادار بووین تەرک مەحاڵە لە تەواوی هەرێم،ئەمانە تایبەتە بە سلێمانی ماوەیەک بەر لە ئێستا بەشێکی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانمان پۆست کرد تایبەت بە سلێمانی،ئیدی ئەم وێنەیە زۆر بە خێرایی بڵاو بۆوە،،،،ناچار بووین دڵنیایی بدەین بە قوتابی،وەک دیارە و ئاشکرایە،پەیجی پۆلی12 ئێستا ڕێکخراوێکی فەرمی یە و مۆڵەتمان هەیە،بەدواداچوونی جدیمان کرد،ســــەرەتا پەیوەندیمان بە بەرێز جێگری ئەزموونە گشتی یەکان زۆر بەڕێز مامۆستا حاجی نازم ووتی لەلای ئێمە وەکو ئەزموونە گشتی یەکان،هیچ بابەتێکی تەرک کراو نیە بەرگ بۆ بەرگ داخڵە تەنها لە عەرەبی مەنهەجی نوێ وەحدەی شەشەم تەرکە،ووتی دڵنیات دەکەمەوە،هیچ شتێک تەرک نیە مەحاڵە تەرک کردنی تەنانەت لاپەرەیەکیش،دواتر دوای چەند هەوڵدانێک پەیوەندیمان کرد بە زۆر بە ڕێز مامۆستا هاوکار کریم لە پەروەردەی سلێمانی،بەڕێزیان پێ ی ڕاگەیاندین،ئەمانە تەنها چەند لاپەرەیەکن لەلایەن موشریفەکانەوە،بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها لە پارێزگای سلێمانی هەڵپەسێردراوە،ئەگەرنا تەرک نیە،هەروەها ووتی بەهۆی بایکۆت و دواکەوتنی خوێندن ناچار بووین هەندێ بابەت هەڵپەسێرین،ئاگاداربە،قوتابی بەڕێز،ئەمانەی خوارەوە،تایبەتە بە پەروەردەی سلێمانی مامۆستایان لە پۆل ئەم لاپەرانە تەرک دەکەن،ناخوێنن بۆ ئەوەی فریای تەواوی کتێبەکە بکەون،هاورێمان بە لە سناپ چات بەردەوام هەواڵ و زانیاری ببینە،فەرموو بەم ناوە،page_poli12
.
ڕەوێن گەردی
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: