لە شــــارەزوور مامۆستایەک گوێچکەی قوتابیەکی لێ کردەوە

دایک و باوکی خوێندکارێکی قۆناغی دووەمی بنەڕەتی، لە قەزای شارەزوور دەڵێن، لەبەرئەوەی منداڵەکەیان لەوانەی ئینگلیزیدا چەند پیتێکی نەزانیوە، مامۆستاکەی ئازاریداوە و لە ئاکامدا دەمارێکی گوێی پچڕاوە.
محەمەد ئەحمەد بهڕێوهبهرایهتى پهروهردهى قەزای شارەزوور لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، لێناگەڕێن ئەو ڕووداوە بە ئاسانی تێپەڕێت.
خوێندکارەکە ناوی (ماردین)ەو قوتابی پۆلی دووەمی بنەڕەتییە، خێزانەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و ئێستا لە هەڵەبجەی تازە دەژین، دوای ڕووداوەکە کەسوکاری خوێندکارەکە سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو مامۆستایە تۆمار کردووە.
لهماوهى یەک هەفتەدا ئەوە دووەم ڕووداوی لێدانە لە خوێندکار لەلایەن مامۆستاکانیانەوە لە سنووری قەزای شارەزووردا، پێشتر مامۆستایەک لە کچە خوێندکارێکی دابوو کە بەوهۆیەوە برینداربوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی شارەزوور وەکو سزایەک ئەو مامۆستایەی گەڕاندووەتەوە بۆ ناو دیوانى پهروهرده.
م.ر

Reviewed by k
on
11:00:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: