Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ژیان و وتەکانى ئیبراهیم محەمەد فەقێ

ئیبراهیم محەمەد سەید فەقێ، پسپۆڕى گەشەپێدانی مرۆیى و بەرنامەیى زمانی دەمارەییە هەروەها سەرۆکی بنکەى کەنەدییە بۆ گەشەپێدانی مرۆیى و دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنى کارگێرى گروپى کۆمپانیاکانی ئیبراهیم فەقێ ى نێودەوڵەتییە و هەروەها داهێنەرى بیردۆزى دینامیکی خۆگونجاندنی دەماری و بیردۆزى هێزى مرۆییە.

فەقێ لە٥ى ئابى ساڵى ١٩٥٠ لەگوندى ئەبو نەمرەس حەیى مەنیبى سەر بەپارێزگاى جیزە لەمیسر لەدایکبووە، خەڵاتى پاڵەوانیەتی تێنسى میسری بۆ چەند ساڵێک بەدەستهێناوە و نوێنەرایەتى وڵاتەکەى خۆى کردووە لەهەڵبژاردەى نیشتیمانی لەپێشبڕکێى تێنسى سەر مێز لەوڵاتی ئەڵمانیاى ڕۆژئاوادا لەساڵى ١٩٦٩.

فەقێ لەڕووى پیشەییەوە گەیشتووەتە پلەى سەرۆکی بەشى ئۆتێلەکان لەئۆتێلى فەڵەستین لەشارى ئەسکەندەرییە و لەتەمەنی ٢٥ ساڵیدا گەیشتووە بەپلەی سێ لەو پیشەیەدا، دواتر بۆخوێندنى کارگێڕى دەڕوات بۆ وڵاتى کەنەدا و لەوێ بەقاپ شۆر، پاسەوانى، کورسى و مێز هەڵگر لەئۆتێلەکاندا دەستى بەکارکردن کردووە لەو وڵاتەدا.

لەیەکێک لەوانەکانیدا فەقێ باسى ڕۆشتنى کردووە بۆ وڵاتی کەنەدا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کە خاوەنى هیچ نەبووە و لەنزمترین پلەى پیشەییدا کاریکردووە لەئۆتێلدا، ئەوە سەرەڕاى ئەوەى کە پێشتریش لەوڵاتى خۆى لەئۆتێلدا کارى کردووە، پاشان وردە وردە و لەماوەیەکى کەمدا پلەى بەرزبووەتەوە و بووەتە بەڕێوەبەرى گەورەترین ئۆتێل لەوڵاتى کەنەدادا.

لەژیانیدا کۆمەڵێکى زۆر لەبڕوانامەى نێودەوڵەتى بەدەستهێناوە لەگەڵ بڕوانامەى دکتۆرا لەزانستى گەشەپێدانى مرۆییدا، فەقێ لەماڵپەڕى فەرمی خۆیدا وتبووى کە دوو زانستى نوێى داهێناوە : زانستى هێزى وزەى مرۆیى و زانستی دینامیکى خۆگونجاندنى دەماری.

فەقێ زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەسى ڕاهێناوە لەکۆڕەکانیدا لەهەموو جیهاندا و هەروەها ئامادە و ڕاهێنانی بەسێ زمانى جیاواز کردووە”عەرەبى، ئینگلیزى، فەڕەنسى”.

فەقێ خاوەنى کۆمەڵێک نووسین هەیە کە هەندێکیان وەرگێردراون بۆ زمانەکانى”ئینگلیزى، فەڕەنسى، کوردى، ئەندەنوسى”، هەروەها کتێبی زۆریشى هەیە لەکتێبخانەکاندا و ئەرشیفى نیشتیمانى کەنەدیشدا، کەوەک دەربڕینێک لە١٠ ناونیشان کە هەموویان لەساڵانى حەفتاکانى سەدەى ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە، کە بابەتەکانى کتێبەکان بەپێى کات لەتەکنیکى فرۆشتن دەستیان پێکردووە تاوەکو هونەرى دابینکردنى سەرکەوتوو و گەیشتن بە گەشەسەندنى خودى و سەرکەوتن بەشێوەیەکى گشتى.

فەقێ هاوسەرگیرى ئەنجامدابوو و خاوەنى دوو کچ بووە بەناوەکانى”نانسى و نەرمین”وە خێزانەکەشى ناوى ئامال بوو.

لەکۆتا تویتیدا لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە نووسیبووى :”لەو کەسانە بەدووربە کە هەوڵدەدەن ئارەزوو و خەونەکانت بچووک بکەنەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە کەسە گەورەکان ئەوانەن کە هەستى ئەوەت لەلا دروست دەکەن کە بتوانیت ببیتە وەک ئەوان”.
ئەو وتانەى وەک کۆتا وەسیەتنامەى وابوون کە لەهەژمارى تایبەتى خۆیدا نووسیبوونى پێش چەند کاتژمێر بەر لەمردنى، تەنانەت بەهاوڕێکانى وتبوو کە دووبارە بڵاوى بکەنەوە.

ئیبراهیم محەمەد فەقێ لە ١٠ى کانوونى دووەمى و لەساڵى ٢٠١٢ لەتەمەنى ٦١ساڵیدا بەهۆى ئاگرێکەوە کە کەوتبووە ئەو شوێنەى کە تیایدا دەژیا بەدووکەڵەکەى خنکاو بوو و ئەوەش بووە هۆى مردنى.ش



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ژیان و وتەکانى ئیبراهیم محەمەد فەقێ Reviewed by Unknown on 4:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: